مۆدێلی قژی پیاوانە چۆن هەڵبژێرم؟

مۆدێلی قژ، پەیوەندی بە شتی زۆرەوە هەیە. بەڵام هەڵبژاردنی باش‌ترین مۆدێلی قژی پیاوانە بۆ فۆڕمی دەم‌و چاوتان، کارێکی سەخت نابێت. لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن هەتا هەڵبژاردنی باش‌ترین مۆدێلی قژی تایبەت بە خۆتان فێر بن. ئەگەر سەیری ساڵانی ڕابردوو بکەن، دەبینن کە زۆربەی خەڵک چاویان لە کەسایەتی بەناوبانگی دڵخوازی خۆیان دەکرد و مۆدێلی قژی خۆیان وەکو ئەو دروست دەکرد. بەڵام هەمووکات، ئەم کارە سادە و دروست نیە.

مۆدێلی قژی پیاوانە پەیوەندی بە شتی زۆرەوە هەیە:

  1. جۆری قژ
  2. شێوازی درێژبوونەوەی قژ
  3. شێوە و فۆڕمی دەم‌و چاو

لەم بابەتەی کانیاودا ئەمانەوێت لە بواری مۆدێلی قژی پیاوانە و لەسەر مۆدێل و شێوازی کورت کردنەوەی قژ قسەتان بۆ بکەین.هەتا کۆتایی لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن.

جۆرە جیاوازەکانی فۆڕمی دەم‌و چاو بۆ مۆدێلی قژی پیاوانە:

6 جۆری جیاوازی فۆڕمی دەم‌و چاو هەیە.

  • چوارگۆشە
  • خڕ
  • لاکێشە
  • دڵ
  • سێگۆشە
  • بڕگەی ناتەواو

بۆ ئەوەی کە بزانن فۆڕمی دەم‌و چاوتان بە چ شێوازێکە، مەترێک، قەڵەم، کاغەز و کەسێکی دیکەتان بۆ یارمەتی پێویست ئەبێت.

چۆنیەتی ناسینی شێوە و فۆڕمی دەم‌و چاو بۆ مۆدێلی قژی پیاوانە

  • لە تەوێڵەوە دەست پێبکەن و پانایی تەوێڵ(تا ئەو شوێنە کە بە قژ ئەگات) مەتر بکەن.
  • زۆرترین درێژایی لە گشتی ڕوومەتی خۆتاندا بپێون.
  • هێڵی چەناکەتان لە پانترین شوێنی‌دا بپێون.
  • درێژایی گشت دەم‌ وچاوتان لە سەرەوەی تەوێڵ کە قژی لێ ڕواوە، هەتا خوار چەناکەتان بپێون.
  • بە سەرنجدانی ئەو ڕەقەمانەی کە نووسیوتانە، دەبینن کە فۆڕمی دەم‌و چاوتان، دانەیەک لەو 6 دانەیە کە باسمان کرد.

مۆدێلی قژی پیاوانە بۆ دەم‌و چاو بە فۆڕمی لاکێشە

دەم‌و چاو بە فۆڕمی لاکێشە زۆرتر درێژە هەتا پان. لەم فۆڕمەی دەم‌و چاودا، درێژایی هێڵی چەناکە، ڕوومەت و تەوێڵ، تا ڕادەیەک دەبێت هاوچەشن بێت. ئەگەر فۆڕمی دەم‌و چاوتان وایە، دەبێت هەڵبژاردەیەکی زۆرتان ببێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە قەراغەکانی قژتان زۆر کورت نەکەنەوە. لەبەر ئەوەی کە ئەگەر وابکەن، دەم‌و چاوتان گەورەتر نیشان دەدات. زۆربەی کاتەکان مۆدێلە کلاسیکەکانی قژ، باش‌ترین مۆدێلی قژ بۆ ئەم فۆڕمی دەم‌و چاوەن کە دەتوانن پانایی پێ‌بدەن. ئەگەر قژی خاوتان هەیە، لەوانەیە باش‌تر بێت بهێڵن درێژ بێتەوە و جوانکارەکەتان کەمێک دیزاینی بکات. قژە لوولەکان دەتوانن کەمێک درێژتر ببنەوە و لە دەور و بەری دەم‌و چاودا وێڵی بکەن. ئەگەر قژتان زۆر لوولە، مۆدێلی کورتی ئافریقایی زۆر گونجاو دەبێت.

مۆدێلی قژی پیاوانە بۆ دەم‌و چاو بە فۆڕمی دڵ

لە دەم‌و چاو بە فۆرمی دڵ، بە پێچەوانەی دەم‌و چاوی فۆڕمی سێگۆشە، چەناکە تا ڕادەیەک تیژترە و تەوێل و ڕوومەتەکان، پان‌ترن. لەم دەم‌و چاوەدا، درێژایی ڕوومەت لە پانایی دەم‌و چاو زۆرترە.

بۆ دەمووچاوی فۆرمی دڵ، مۆدێلی قژێک کە بۆ دواوە ڕێک کرابێت، باشترین شێوەیە. ئەگەر قژی خاو یان لوول‌تان هەیە، لادانی قژتان بۆ قەراغی دەم‌و چاو بیرۆکەیەکی باشە. بۆ ئەو قژانە کە زۆر لوولن، قەبارەدان بە قژ، دەم‌و چاو پڕتر دەخاتە بەرچاو.

مۆدێلی قژی پیاوانە بۆ دەم‌و چاو بە فۆڕمی چوارگۆشە

دەم‌و چاوی چواگۆشە، هەتا ڕادەیەک درێژایی و پانایی هاوچەشنی هەیە. لەم فۆڕمی دەم‌و چاوەدا، قەراغەکانی چەناکە کەمێک گۆشەی هەیە. بۆ دەم‌و چاو بە فۆڕمی چوارگۆشە، قژی کورت و سادە زۆر گونجاوە. باش وایە قژتان لە پشتەوە و قەراغی سەرتاندا هەندێک کورت بێت و لە سەرەوە تەرحی بێت. ئەگەر قژی خاوتان هەیە، کورت ڕایگرن و زۆرتر ئاگاداری بن. بۆ قژی لوول، لەبەر ئەوەی کە دیزاینێکی تایبەتی ببێت، لە ژوور سەرتانەوە چەن سەنتی‌مەتر بەرزی بکەنەوە. ئەگەر قژتان زۆر لوولە، لە سەرەوە و لە قەراغەکاندا کورت‌تری بکەنەوە.

دەم‌و چاو بە فۆڕمی هێلکە

لەم چەشنە دەم‌و چاوە درێژایی لە پانایی زۆرترە. لەم فۆڕمی دەم‌و چاوەدا، تەوێڵ کەمێک پان‌تر، هێڵی چەناکە کورت‌تر و چەناکە خڕترە. تەواوی مۆدێلی قژەکان بەم دەم‌و چاوە دەکەوێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە قژتان لەسەر تەوێڵ‌تان لابدەن با دەم‌و چاوتان خڕتر و قەڵەوتر دەرنەکەوێت. قژی خاو و لوول دەتوانن کورت یان درێژ ڕابگرن و بۆ دواوە لای بدەن. ئەگەر قژتان زۆر لوول بێت، کارێکی زۆرتان بۆ ناکرێت. باش‌تر وایە قژە لوولەکەتان زۆر کورت ڕابگرن.

دەم‌و چاو بە فۆڕمی خڕ

درێژایی و پانایی لەم فۆڕمی دەم‌و چاوەدا یەکێکە و جیاوازی لەگەڵ فۆڕمی چوارگۆشە لەوەدایە کە تەوێڵ و هێڵی چەناکە چکۆلەترە. تەنانەت تەوێڵ لە ڕوومەتیش چکولەترە. لەم دەم‌و چاوەدا هێڵی تیژ لە چەناکەدا نیە و تەنیا چەماوەی زۆر نەرمی تێدایە. بۆ دەمووچاوی خڕ، شێوەی قژی چوارگۆشە گونجاو دەبێت. لەبەر ئەوەی کە دەم‌و چاو، تەرحی چوارگۆشە بە خۆی بگرێ، باش وایە قژی خاو و لوول، کورت بکەنەوە. بۆ ئەو قژانە کە زۆر لوولن، هەتا بۆ لای خوارووی سەر دێن، دەبێت قژتان لە سەر دەم‌و چاوتان لابدەن.

دەمووچاو بە فۆڕمی ئەڵماسی (GEM)

ئەگەر پانایی دەم‌و چاوتان لە بەشی ڕوومەتدا زۆرترە، چەناکەی تیژ و تەوێڵی باریک‌تان هەیە، فۆڕمی دەم‌و چاوتان ئەڵماسیە. بەشێکی زۆر بۆ قژی سەرتان دابنێن با دەم‌و چاوتان ڕێک و پێک بکات. یان باش وایە بڵێم مۆدێلی قژی درێژتر بۆ ئێوە باش‌ترە. هەروەها ئەو مۆدێلە کورتانەی کە سەر تەوێڵی ئێوە دائەپۆشێ، پێتان دەکەوێت و جوان دەبێت. ئەگەر قژەسەرتان درێژ ڕادەگرن، لە لای ڕوومەت‌تان لایبەن. ئەگەر قژتان خاوە، با لە سەر سەرتان 5 یان 6 ئینچ درێژ بێت. ئەگەر قژی لوول‌تان هەیە، لیگەڕێن با درێژ بێتەوە. ئەو قژانەش کە زۆر لوولن، دەتوانن درێژ بن. بەڵام ئاگادار بن کە شێوەی چوارگۆشە بە خۆیان نەگرن.

دوو مۆدێلی قژی دڵخواز کە بۆ زۆری فۆڕمەکانی دەمووچاو دەبن:

مۆدێلی قژی هەڵچوو

لەم مۆدێلەدا دەبێت سەرەوەی قژتان کەمێک زۆرتر لە قەراغەکانی بێت و لەکاتێکدا وەکو هەویر هەڵچووە  کردوە بۆ دواوە لایدەن. ئەم مۆدێلی قژە لە کەسایەتیە بەناوبانگەکاندا وەکو جەیمز دین (James Byron Dean) و ئێلویس، دەبینرێت و بۆ جۆرە جیاوازەکانی قژ، هەڵبژاردەیەکی باشە.

زۆربەی جوانکارەکان ئەم مۆدێلە دەناسن. کەوایە، بەر لە دروست کردنی ئەم مۆدێلی قژە، لەگەڵ جوانکەرەکەتان لە بواری ئەم مۆدێلەدا قسە بکەن. پرسیاری لێبکەن بزانن ئەم مۆدێلە بە فۆڕمی دەم‌و چاوتان دەکەوێت یان نا. وەها کە ئەو بڕیار دەدات، دەتوانن ئەم مۆدێلی قژە جۆرێک بگۆڕن کە بە فۆڕمی دەم‌و چاوی ئێوە بکەوێت و ئێوەش بە دڵتان بێت. ئەگەر قژتان جوان کورت کردبێتەوە، جێلی زۆری بۆ وەستاندن پێویست نابێت.

مۆدێلی قژی یەکلا

ئەم مۆدێلی قژە زۆر هێڵێکی ڕێکی هەیە و کورتە. هەڵبەت لە سەر سەرتان تۆزێک قژتان درێژتر دەبێت و بە ڕۆشتن بۆ لای قەراغەکان و دواوە ناسک دەبێتەوە. ئەگەر قژی خاو و ناسک یان ئەستوورتان هەیە، ئەم مۆدێلی قژە زۆر شیاوی ئێوە دەبێت. ئەم مۆدێلە هەر وەکو مۆدێلی قژی هەڵچووە، بەو جیاوازیەوە کە لەم مۆدێلەدا، لادانی قژ بۆ دواوە و قەراغەکان، پێکەوە تێکڵاو دەکەین.

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە