لەناو بردنی پەڵه و زیپکە بە مکیاج

لەناو بردنی پەڵه و زیپکە بە مکیاج، رێگە و ڕەوشتی خۆی هەیە. بۆ زانیاری زیاتر لە بواری ئەم ڕێگە و ڕەوشتانە لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن.

لەوانەیە ئەمە بۆ ئێوەش ڕووی دابێت کاتێک کە چاو پێ‌کەوتنێکی گرینگتان هەیە یا خود دەتان‌هەوێت بچنە کۆبوونەوەیەکی بایەخ‌دار دەم و چاوتان پڕ دەبێت لە پەڵە و زیپکە. لەم کاتەدا هەناسەیەکی تووند هەڵ ئەمژیت و بەخۆت دەڵەیت: بۆ ئەمرۆ؟ بۆ ئەم کاتە؟ لەگەڵ کانیاو بن با هەموو کێشەکان‌تان چارە سەر بکرێت.

لەناو بردنی پەڵه

بێ گومان یەکەم ڕێگە که بۆ لەناو بردنی پەڵه و زیپکە بیری لە دەکەنەوە بەکار هێنانی کرێم و کەرەستەی جوانکاریە. بەڵام گرینگ‌ترین شت لێرەدا ئەوەیە کە کام کەرەستەی جوانکاری بە کام شێواز بەکار بێنین؟!

لەناو بردنی پەڵه

لەناو بردنی پەڵه و زیپکە بە مکیاجێکی بێ‌عەیب

ئەم ڕاستیە لە ‌یاد مەکەن کە بۆ مکیاجێکی بێ‌عەیب دەبێت چینە خواروەکەی دەم و چاوتان بە لێھاتووترین شێواز مکیاج بکەن. هەڵبژاردن و بەکار هێنانی کرێم پودر و کانسیلەری گونجاو گرینگ‌ترین کار بۆ مکیاجی چینە خواروەکەی پێست ئەژمار دکرێت. بێ‌گومان ئەمە بۆ ئێوەش ڕووی داوە کە وێنه‌ی مۆدێلەکان، ئەکتەرەکان یاخود بەرھەم‌ھێنەرەکانی ستایل و مکیاج‌تان بینیوە و ئیرەیی‌تان بە دەم و چاوە بێ‌عەیبەکەیان هاتبێت! بۆ دەم و چاومان پەڵە و زیپکەی زۆری هەیە؟ چۆن دەم و چاوێکی بێ‌عەیب و بێ پەڵە و زیپکەمان ببێت؟

لەناو بردنی پەڵه

لە ڕاستی‌دا پەڵە و شوێنی زیپکە تایبەت بە ئێوە نیە هەموو مرۆڤێک تەنانەت مۆدێلەکان و خەڵکی تریش ئەم کێشەیان هەیە. لەبەر ئەوەی کە زیپکە ڕێگایەکی بەرگیری لەشە و ناتوانین بڵێین ئەو کەسە زۆر بەختەوەرە لەبەر ئەوەی کە هیچ‌کات زیپکەی نیە. بۆ نموونە یەکێک لە مۆدێلە بەناو بانگەکان ناو دەبەین کە لە ڕواڵەتا دەم‌وچاوێ بێ عەیبی هەیە بەڵام لە ڕاستی‌دا وا نیە و دەم‌وچاوە لووس و بێ‌عەیبەکەی قەرزاری کەرەستە باشەکانی جوان کاریە کە کەڵکیان لێ وەردەگرێت. مۆدێلی بەناوبانگی ئەمریکی، کێنداڵ جێنێر کە لە فریشتەکانی ویکتۆریا سیکرێتە و خوشکەکەشی کایڵی جێنێر کە کاری مۆدێلیش دەکات و بە جوان‌ترین میلیاردێری جیهان ناسراوە. تەنانەت کیم کارداشیان کە بێ‌گومان زۆرکەس دەیناسن و زەڕخوشکی ئەم دوو خوشکەیە.

لەناو بردنی پەڵه

هەندێک لە مرۆڤەکان بە چاودێری هەرە دژوار ڕادەی پەڵە و زیپکەکانیان کەم دەکەن و هەروەها لە کەرەستەی جوان‌کاری ڕەسەن بە دروستی کەڵک وەردەگرن. هۆکاری دەرهاتنی زیپکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بە تەواوی جیاوازە و بۆ جۆری خۆراک، کەش و هەوا، دڵەڕاوکێ، کەم خەوی، پڕۆسەکانی چاودێری پێست و زۆر شتی‌تر دەگەڕێتەوە.

هەروها دەتوانن ئەم نووسراوەی دیکەی کانیاو لە بواری پێستی گەشاوە و زیندوو بخوێنەوە. بێ گومان دەتوانن کەڵکی لە وەر بگرن.

خاڵە گرینگەکان لە داپۆشینی جێگای زیپکە و پەڵە

هەرگیز لەسەر جوان‌کاری پێش‌تر جوان‌کاری مەکەن. سەرەتا دەم‌وچاوتان جوان بشۆن لە دوایی‌دا بناغەی جوان‌کاریەکە‌تان دابڕێژن. جێگای زیپکەکە دیاری بکەن و لە کرێمی شێدارکەرەوە بۆ داپۆشینی ئەو جێگایە کەڵک وەربگرن. سەرنج بدەن کرێمەکەتان دەبێت لە جۆری بێ چەوری بێت. ئەو شوێنەی وا زیپکەی کردوە، ئەگەر پێست پێست بووبێت، بە بەکارهێنانی كرێمی شێدارکەرەوە لووس و ڕێک دەبێت. ئەگەر دەزانن کە جووڵەی لەش‌تان زۆر دەبێت و لەوە دەچێت عارەق بکەن، باش‌تر وایە لە پرایمەر کەڵک وەربگرن. لەبەر ئەوەی کە بە هۆی پرایمەر جوان‌کاریەکە ماوەیەکی زۆرتر لەسەر پێست‌تان بمێنێتەوە.

کاتی کەڵک وەرگرتن لە کانسیلەرەکان

لەناو بردنی پەڵه

بەڵام ئێستا کاتی کەڵک وەرگرتن لە کانسیلەرەکانە. دەبێت ئەم خاڵەتان لەبیر بێت کە بڕێک لە کانسیلەرەکان تایبەت بە داپۆشینی زیپکەکانن. ئەم کانسیلەرانە کە لە زەرد دەچن دەتوانن بە ساکاری و سادەیی بە لەناو بردنی پەڵه و زیپکە یارمەتی دەرتان بێت. کانسیلەرە ڕۆشنەکان کە زۆربەی کاتەکان بۆ ژێر چاو کەڵکیان لێ وەردەگیرێت، هیچکات هەڵبژاردەیەکی باش بۆ داشاردنی زیپکەکان نین. لەبەر ئەوەی کە ڕۆشن‌تر بوونی کانسیلەرەکە لە پێست‌تان تەنیا زیپکەکانی دەم‌وچاوتان زۆرتر دەردەخات.

ئێوە دەبێت لە کانسیلەرێک کەڵک وەربگرن کە بە ڕەنگی پێست‌تان بکەوێت و هاوڕەنگ بێت. هەروەها کە لە سەرەوە وتمان، کانسیلەری ڕەنگە زەردەکان بەکار مەهێنن.

لێدانی کرێم پودر

دوای داپۆشینی زیپکە بە کانسیلەر، کاتی لێدانی کرێم پودر دەگات. ئەو کرێم پودرەی کەوا هەمووکات بە کاری دەبەن، بدەن لە پێستی دەم‌وچاوتان. سەەرنج بدەن کە هیچکات کرێم پودر لە شوێنی زیپکەکان وا بە کانسیلەر داتان پۆشیوە نەدەن، چونکە کانسیلەرەکە بڵاو دەکاتەوە و جێگای زیپکەکە دەردەکەوێت. بۆ لێدانی کرێم پودر لەو شوێنانە تەنانەت بە جووڵەی دەست‌تان کرێم پودرەکە لێ بدەن و تەواو. دوای تەواو کردنی ئەم کارە پێویستە بۆ مانەوەی زۆرتری کانسیلەر و ڕێک و پێک کردنی پێست‌تان لە پنکک کەڵک وەربگرن.

لەناو بردنی پەڵه

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە