عەتری فێنکی پیاوانە بۆ بەهار و هاوین

بۆچی هەڵبژاردنی عەتری فێنکی پیاوانە بۆ بەهار و هاوین پێشنیار دەکرێت؟ بۆچی بۆنە تاڵ و ساردەکان لەگەڵ بۆی فێنک و ترش دەبێت جێی عەتری گەرم بگرێت؟ لەم بابەتەی کانیاو باش‌ترین بۆنە فێنکە پیاوانەکان‌تان پێدەناسێنین و ئێوە لەم بوارەدا ڕێنمایی دەکەین. لەگەڵ کانیاو هاوڕێ بن.

ڕێنمایی بۆ هەڵبژاردنی عەتری فێنکی پیاوانە

هەڵبژاردنی عەتر، ئەویش لە ڕێی ئینتەرنێتەوە کارێکی تا ڕادەیەک سەختە. لەم بەشە لە بابەتەکەماندا ئەمانەوێ ڕێنمایی‌تان بکەین با بتوانن بە متمانەوە عەتری دڵخوازتان بکڕن. هەر وەرزێک بۆنی تایبەت بە خۆی هەیە و ناکرێ هەر لەو عەترەی کە لە هاویندا کەڵکی لێدەگیرێت، لە زستانیش‌دا بیدەن لە خۆتان. ئەم شتە دوو هۆکاری بەرچاوی هەیە:

  • ڕادەی بڵاو بوونەوەی بۆنی عەتری فێنک لە پاییز و زستان‌دا زۆر کەم دەبێتەوە.
  • زۆرتر لە هەرکاتێکی تر دەبنە هۆی ئەوە کە خەڵک هەست بە سەرما بکەن.

عەتری فێنکی پیاوانە: گونجاو بۆ بەهار

بەهار پڕە لە بۆنی گوڵ و سەوزەیە کە هەموویان نیشانەی خۆشی و نەرم‌و نیانی بەهارن. لەبەر ئەوە دەبێت عەترێک هەڵبژێرن کە لە بۆنی خونچەی پڕتەقاڵ، گوڵ، ڕێحان و سەوزە کەڵک گیرابێت.

عەتری فێنکی پیاوانە: گونجاو بۆ هاوین

هاوین وەرزی گەشتنی میوە، گەرمای هەوا و پشوو دانە. کەوایە ئەگەر ئەتانەوێ لە گەرما ڕزگار بن، ئەو بۆنانە هەڵبژێرن کە بیری فێنکی مەلەی ناو دەریا و هەستی خۆش‌تان دەخاتەوە. بۆنی تورەنج، گوڵی ڕۆز، یاسەمەن و… دەتوانێت بۆ ئێوە هەڵبژاردەیەکی باش بێت.

هەروەها ئەم بابتەش لەدەست مەدەن: 5 عەتری خانمانە بە بۆنی سووک و فێنک، گۆنجاو بۆ بەهار

ئەو بۆنە فێنکە پیاوانانە کە زۆر فرۆشراون

ئێستا کە خاڵە گرنگەکان لە هەڵبژاردنی عەتری فێنکی پیاوانەتان ناسی، باش وایە کە باشترین بۆنە پیاوانەکان‌تان پێ بناسێنین.

بۆنی پیاوانەی هێرمێس

کومپانیای هێرمێس ئەم عەترە فێنکە پیاوانەی لە سالی 2014 هێنا نێو بازاڕ. عەتری Tree De Hermes کە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی وەرزی بەهار و هاوین کەڵکی لێدەگیرێت، لە بنەماڵەی بۆنی سەرەخسەکانە. ئەگەر لایەنگری بۆنی دارن، پێشنیار دەکەین لەم عەترە بەن لە خۆتان. ئەو کاتەی کە هێرمێس لە جل و بەرگەکەتان ئەدەن، خێرا هەست بە بۆی پرتەقاڵ و گریپ فروت دەکەن.

  • بۆنی شیرین، تون و فێنک
  • پێکهاتەی بۆن: داری مزرەمەنی، خۆڵ و زەوی

بۆنی پیاوانەی مون بلان

یەکێک لە بەناوبانگ‌ترین کەسایەتیەکانی پیشەسازی دروست کردنی عەتر، لە ساڵی 2011 ئەم عەترەی دروست کرد و ڕەوانەی بازاڕی کرد. بە یەکەمجاری پژاندن، خێرا بۆنی ئوستۆخۆدوس، ئاناناس و نارنج لە دەور و بەری ئێوەدا بڵاو دەبێتەوە. ئەم تێکڵاوە سێ‌دانەیە، هەستی خۆشی و زینووبوونەوە دەبەخشێت.

  • بۆنی فێنک و شیرین
  • مزرەمەنی، میوە، گوڵ و دار
  • بۆنی قورس

بۆنی پیاوانەی هۆگۆباس

ئەگەر بە شوێن بۆنێکی پیاوانەدا دەگەڕین، کڕینی عەتری هۆگۆمەن لە براندی هۆگۆباس‌تان پێ پێشنیار دەکەین. لەبەر ئەوەی کە ئەم عەترە 6 سەعات بۆنی دەمێنێت و زۆریشە، لە بواری ئابووریەوە کڕینی ئەم عەترە زۆر گونجاوە.

  • بۆنی تاڵ و فێنک
  • گونجاو بۆ بەهار و هاوین
  • بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1995 ڕەوانەی بازاڕ بوو

بۆنی پیاوانە دەیویداف

براندی سویسرایی دەیویداف عەتری زۆری دروست کردوە کە ئەم عەتری کوول واتێرەی هەر ماوەتەوە و دروست دەکرێت. ئەم عەترە بۆن‌خۆشە فێنکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1998 هاتە نێو بازاڕ. ئەم عەترە بەردەوام یەکێک لەو عەترە پیاوانە بوە کە زۆری لێ فرۆشراوە. دوای یەکەم پژاندنی کوول واتێر، هەست بە بۆی ئاوی دەریا، گژوگیای سەوز، نەعنا، ئوستۆخۆدوس و ڕۆزماری دەکەن. ئەم تێکڵاوە شیرین و تونە، وزە و هەست لە ئێوەدا دەباتە سەرەوە.

  • تون، فێنک و خواردەمەنی
  • پێکهاتەی بۆن: دار و ئێسمۆکی
  • بیری حاڵ و هەوای دەریا ئەکەونەوە

بۆنی پیاوانەی کێنزۆ

ئەم عەترەی کێنزۆ بۆنی فێنک و تونی هەیە کە دەتوانێت زۆربەی پیاوەکان ڕازی بکات. بە پژاندنی لوپار کێنزۆ، پێست یان جل‌وبەرگەکەتان هەست بە بۆی مزرەمەنی، بیباری دۆڵمە و لیمۆ دەکەن. ئەم تێکڵاوە شیرینە، شادی و دڵخۆشی لە ئێوەدا زۆر دەکات.

  • جۆری بۆن: تون، فێنک و خواردەمەنی
  • پێکهاتەی بۆن: مزرەمەنی و ئوقیانووس

عەتری فێنکی پیاوانە: بۆنی پیاوانەی کێلوین کلاین

ئەگەر بەشوێن عەترێکی فێنک و بەڕۆژدا دەگەڕێن، پێشنیاری ئێمە عەتری پیاوانەی “be”، لە براندی کێلوین کلاینە. ئەم عەترە پیاوانە بۆ یەکەمجار لە سا‌ڵی 1996 هاتوەتە نێو بازاڕەوە.

خاڵە گرنگەکان لە کەڵک گرتن لە عەتر و بۆن

  1. هیچ‌کات عەتر لە شوێنی گەرم و نمایی وەکو حەمام و ئاودەستخانە ڕامەگرن.
  2. بەر لە کەڵک گرتن لە عەتر پێستی خۆتان بە کرێم چەورکەن با بۆکەی زۆرتر بمێنێتەوە.
  3. دوای حەمام و بەرلەوە کە جل و بەرگ بکەنە بەرتان، عەتر و بۆن بدەن لە خۆتان.
  4. دوای ئەوەی کە عەتر و بۆنی پیاوانەتان کرد بەسەر دەستاندا، هیچ‌کات مەیساون بەیەکدا.
  5. عەتر بکەن بە سەر ئەو شوێنانەدا کە شوێنی ترپەن، وەکو: مەچەک، مل و ئەژنۆ.
Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە