شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو لەگەڵ ستایلی ئێوە

ئەگەر پێتان خۆش بێت ستایلێکی شاز و جیاوازتان ببێت، هەڵبژاردنی جانتای پیاوانە یەکێک لە هەڵبژاردنە گرنگەکانی ستایلی پیاوانەیە.لەم بابەتەدا کانیاو شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو بە ئێوە دەناسێنێت.

شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو و ناسینی جۆرەکانی ستایل

ستایلەکان بەپێی شوێنە جیاوازەکان، ئەبن بە سێ دانە:

  1. ستایلی ڕۆژانە
  2. ستایلی نیوە فەرمی
  3. ستایلی فەرمی

ستایلی ڕۆژانە ستایلێکە کە لە هەموو ستایلەکانی دیکە ئاسوودەترە. ئەگەر گەرەکم بێت بە جۆرێکی سادەتر بڵێم، ستایلی ڕۆژانە هەر ئەو جل‌و بەرگانەیە کە بۆ شەقام و دەرەوەی ماڵ لەبەری دەکەن. بەڵام ستایلی فەرمی بە تەواوی بە پێچەوانەی ستایلی ڕۆژانەیە. ئەم ستایلە بۆ شوێنی دیکە وەکو جەژنە گەورەکان، کۆبوونەوەی کاری گەورە و ئەو میوانیانە کە پرە لەو مرۆڤانە کە نایان‌ناسن بەکاردێت. ستایلی نیوەفەرمی شتێکە لە بەینی ستایلی ڕۆژانە و ستایلە فەرمی. ئەو جل‌و بەرگانە کە لەکاتی ئیش کردن یان لە کۆبوونەوەیەکدا کە ناسراو و نەناسراوی تێدایە لەبەری دەکەن، ستایلی نیوەفەرمی ئێوەیە. هەربەمشێوەیە جانتا پیاوانەکانیش جیاوازن و دەبێت لەگەڵ ستایلی ئێوە یەک‌بکەوێت.

مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی جانتای پیاوانە

شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو: جانتای پشتی پیاوانە

لەبەر ئەوەی کە بەنی ئەم جانتا ئەکەوێتە سەرشان و دەستەکان ئازادن، ئەم جانتا یەکێکە لە ئاسوودەترین و بەکارهاتووترین جانتا پیاوانەکانە. تەواوی پیاوەکان دەبێت لەم جانتایان ببێت. ئەم جۆرە جانتا جنسی جۆراوجۆری هەیە و لەوانەیە ئەم جانتا لە پەمە، پۆلی ئێستێر، کەرباس یان چەرم دروست کرابێت.

شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو: ساکی دەستی

ساکی دەستی یەکێکی دیکە لەو جۆرە جانتانەیە کە دەبێت هەر پیاوێ بیبێت. جانتای جۆری دافل Duffle Bag کە ساکێکی دەستیە لە بەلجیکا بەرهەم دێت. ئەم جۆرە جانتا بۆ پشووی ئاخری هەفتە، وەرزش و سەفەرە خێراکان بەکاردێت.

شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو: جانتای مێسێنجێر یان پۆستەچی

جانتای پۆستەچی هەروەها کە لە ناوەکەیشی دیارە لە شێوازی جانتای پۆستەچیەکان گیراوە. ئەم جانتا ئەکرێتە شان و پیاوەکان یان ڕاست ئەیخەنە سەر شانیان، یان لار ئەیکەنە شانەکەی دیکەیان. جانتای پشت دەبێت لە شانت دایگرێت، جائەمجار شتەکانی ناوی دەربێنی. بەپێچاوانەی جانتای پشت، ئەم جانتا هەر ئەوکاتەی کە لە شانتایە دەتوانیت تماشای ناوەکەی بکەی، شتی لێدەربێنی یان شتێک بخەیە ناوی. لەم جۆرە جانتادا مۆدێلە چەرمیەکانی فەرمی‌ترە. بەڵام خوێندکارەکان و مامۆستاکان دەتوانن لە جۆرەکانی دیکەی ئەم جانتا کەڵک بگرن. ئەم جۆرە جانتا باش‌تر وایە کە لەگەڵ کراس و پانتۆڵی ڕەنگی یەک‌بخرێت. هەلگرتنی ئەم جانتا لەگەڵ چاکەت جوان نیە.

جانتای کەرەستەی تەندروستی

کەڵک گرتن لەم جانتا یەکێک لە نوێ‌ترین ترێندەکانی جیهانی مۆدە کە خەریکە خۆی جێدەکاتەوە. ئەم جۆرە جانتا جگەلە ئاڕایشگاکان لە زۆر شوێنی دیکەش بەکاردەبرێن. یەکێک لەو شوێنانە، شوێنی ئیش کردنە. ئێوە دەتوانن کەرەستەی تەندروستی وەکو: عەتر، شیدارکەرەوەی لێو، دێئۆدۆرانت، هەویری ڕیش و شێدار کەرەوە بخەنە ناوی. ئەم جانتا بۆ پیاوە شازەکان زۆر جوانە.

جانتای دەستی

جانتای دەستی بۆ هەڵگرتنی بەڵگە و ڕێکەوتنامە، نووسراوە دەستیەکان، کتێب و کەلوپەلی نووسین زۆر باشە. ئەگەر پیاوە شازەکان گەرەکیان بێت لە هەمووکات شازتر بن دەبێت لەم جانتا بسەنن. جانتای دەستی چەرمی جوان‌ترین و دڵخوازترین جۆری ئەم جانتایە. ئەگەر لە چەرمیکی باش و سووک لە دروست‌کردنی جانتاکەدا کەڵک گیرابێت، ستایلێکی مۆدێرن‌تان بۆ دروست دەکات.

جانتای ناوقەد

پێویست نیە هەمووکات کەلوپەلی زۆرتان پێ‌بێت. هەندێکات تەواوی ئەو شتانەی کە پێویست ئەکات پێتان بێت تەنیا جانتای پارە، مۆبایل و کلیلەکان‌تانە. بۆ هەڵگرتنی ئەم شتانە پێویست‌تان بە جانتای پشت یان پۆستەچی نیە. بەڵکو کڕینی جانتایەکی ناوقەدی سادە یارمەتی‌تان دەدات ستایلێکی بەڕۆژتان ببێت. لە ڕۆیشتن بۆ کێویش دەتوانن لەم جانتا کەڵک بگرن.

جانتای پارە، چاکەتی، باخەڵی و گیرفانی

هەڵگرتنی جانتای پارەی پیاوانەی گونجاو لەوەی کە پارەکان‌تان بخەنە ناو گیرفان‌تان زۆر باش‌ترە. ئەو پیاوانە کە زۆرتر چاکەت و شەلوار لەبەردەکەن دەبێت جانتای چاکەتی هەڵبگرن. بەڵام ئەو پیاوانە کە جانتاکەیان دەخەنە ناو گیرفان‌یان، باش‌تر وایە جانتای پارەی گیرفانی بکڕن.

شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو: جانتای پاسپۆرتی

جانتای پاسپۆرتی کە دەگیرێت بە دەستەوە زۆر بەکار دەبرێت. بۆ هەڵگرتنی پارە، تراوێل چێک و دەستە چێکی بانکی، کارتی بانکی و زۆر شتی دیکە بەکاردەبرێت. جانتای پاسپۆرتی باش دەبێت شوێنی ستانداردی هەڵگرتنی پارە و بەڵگەی ببێت، شاز بێت، جێگای زۆری ببێت و جنسەکەشی لە چەرمی ڕەسەن بێت.

شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو: چەمەدانی گەشت و سەفەر

ئەگەر بۆ سەفەر دەچن پێویست‌تان بە چەمەدان دەبێت. لەجێی ئەوە کە چەند ساکی دەستی بگرن بە دەستانۆ باش وایە یەک چەمەدان‌تان ببێت. لەگەڵ چەمەدانەکەتان جانتایەکی ناوقەدتان ببێت کە پاسپۆرت، کارتی بانکی و شتە گرنگەکانی دیکەتان بخەنە ناوی. کاتێک گەرەکتان بوو جانتا و چەمەدان هەڵبژێرن بە دڵنیایەوە سەرنجی دژە ئاو بوون و قایم بوونی بدەن. لە کۆتاییدا لە بیرتان نەچێت کە دەبێت چەمەدانێکی سووک بسەنن. تەنانەت ئەگەر بە فرۆکە هاتووچۆ بکەن و باری زۆرتان پێ‌بێت، چەمەدانی سووک بە قازانج‌تان دەبێت. بۆ ئەوەی کە سادەتر چەمەدانەکەتان بجووڵینن، دەبێت تەگەر و دەستەی ئاسوودەی ببێت.

کام جانتا بۆ ستایلی ڕۆژانە گونجاوترە؟

لەنێو خاڵەکانی سەرەوە، جانتای پۆستەچی، جانتای پشت، جانتای ناوقەد و جانتای دەستی ئەگەر جنسەکەیان قوماش بێت، زۆرتر لەگەڵ ستایلی ڕۆژانە یەک دەکەون.

کام جانتا بۆ ستایلی نیوەفەرمی گونجاوترە؟

هەر جانتایەک کە بۆستایلی ڕۆژانە باش بێت، ئەگەر لە چەرم دروست کرابێت بۆ ستایلی نیوەفەرمی گونجاوە. بەتایبەت جانتای دەستی و جانتای پاسپۆرتی پیاوانە زۆرتر فەرمین و ستایلی ئێوە شازتر دەکەن.

کام جانتا بۆ ستایلی فەرمی گونجاوترە؟

کاتێک بۆ سەفەرێکی کاری زۆر گرنگ بانگێشت کران، هەر بەلای جانتای ناوقەد یان پۆستەچیدا مەچن. باش وایە چاکەت بکەنە بەرتان و پارەکەتان بخەنە ناو جانتایەکی پارەی چاکەتی یان گیرفانی. ساکێکی دەستی چەرمی هەڵبگرن و لە کۆتاییدا جانتایەکی پاسپۆرتی باخەڵی هەڵبگرن. لە میوانیە فەرمیەکاندا تەنیا جانتایەکی پارەی فەرمی‌تان پێ‌بێت تەواوە.

ئەم بابتەش بۆ تۆ بەسوود ئەبێت: جۆری کڵاوەکانی پیاوانە بناسین

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close