شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال بۆ میوانی

یەکێک له زەوقەکانی دایک‌و باوک، یەک‌خستنی جل‌و بەرگەکەیان لەگەڵ منداڵەکانیاندایە. ئەم کاره سەره‌ڕای ئەوەی کە بنەماڵەی ئێوه جوان‌تر دەکات، ئێوە بە منداڵەکەتان زۆر نزیک‌تر دەکاتەوە. هەروەها پەیوەندی ئێوە له شێوازی دایک و منداڵی دەر دەهێنێت و به پەیوەندی دو هاوڕێی هاو تەمەن و هاو زەوق نزیک دەکاتەوە. لەم وتارەی کانیاودا فێر دەبین کە چۆن شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال بۆ میوانی پێک‌بخەن و بە تەواوی هەستێکی خۆش وەربگرن.

شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال

شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال بە ١٠ شێوە

۱-یەک‌خستنی جل‌و بەرگ پێکه‌وه

یەکێک لە گرنگ‌ترین خاڵە‌کان وا له کاتی یەک‌خستنی جل‌و بەرگ‌ لەگەڵ منداڵەکەتان دەبێ سەرنجی پێ بدەن لەیەک چوونی جنسی جل‌و بەرگه.
بۆ نمونه ئەگەر جوانترین قەمسەڵە بۆ کچەکەت بکڕی بەڵام جنسەکەی لەگەڵ جنسی قەمسەڵەکەی خۆت جیاواز بێت، هەڵەیەک لە کارەکەتان ڕوو دەدات. بۆ نمونه نابێ بۆ کچەکەتان، باڵته‌یەکی ڕەشی بێ بریقە لە خوری بکڕن، به‌ڵام خۆتان پاڵتۆی ڕەشی برقۆک له جنسێکی دیکە لەبەر بکەن. ئەم کاره دەبێته هۆی لەیەک نەچوون و کەم بوونەوەی جوانی جل‌و بەرگتان .

۲-گۆڕانی جۆری تێکەڵی جل‌و بەرگەکان

یەکێکی دیکە له فێڵه‌کان وا دەتوانن بۆ یەک خستنی جل‌و بەرگی بنەماڵەیی بەکاری بهێنن، گۆڕانی تێکەڵ کردنی جلوبەرگەکانه. بۆ نمونه دەتوانن له میوانیەکاندا تەنوورەی ئاوی کاڵ و بلوزی سپی لەبەر بکەن و بۆ کچەکەتان بە پێچەوانەوە. واتە شەلواری ئاوی کاڵ و تەنوورەی سپی. بۆ باوک‌و کوڕیش دەتوانن هەر ئەم کاره بۆ قەمیس و پانتۆڵ بکەن.

۳-شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال بۆ یەک‌دەست کردنی مۆدێلەکان

یەک هەڵە هەیە کە زۆربەی جارەکان تووشی دەبین بەڵام ئەنجامێکی سوودبەخشی نیە. ئەویش ئەمەیە که به‌س ڕەنگی جل‌و بەرگ وەکو یەک بێت و مۆدێلەکان پێکەوه جیاواز بن. ئەگەر ده‌تانەوێت ڕەنگی جله‌کانتان وەکو یەک بێت، باش‌تر وایه مۆدێلی جل‌و بەرگەکانیش هه‌موویان له یەک بچن. بۆ‌ نمونه کاتێک ستایلی چاکه‌ت سپۆرت و جلیسقەی ژنانه‌تان بۆ خۆتان هەڵبژاردوە له بەرگدورەکە داوا بکەن بە هەمان  ئەو مۆدێله بۆ کچەکه‌شتان بدورێت. لەم دۆ‌خه‌دا جوانی ئێوە و منداڵەکەتان زیاتر له کاتێکه که ئێوه چاکه‌تی سوور لەبەر بکەن و منداڵەکەتان کراسێکی یەکسەرە هەر بەم ڕەنگه.

۴-ئەگەر مۆدێل یەک‌دەست نەبوو

ئەگەر مۆدێلی جل‌و بەرگەکان زۆر پێکه‌وه جیاواز بوون، پێویست نیه ڕەنگەکه‌یان هەر وەکو یەک بێت. بەڵکو دەتوانن لە ڕەنگی تەواو دژی یەک کەڵک وەربگرن. یەک‌دەست بوونی ته‌واوی ڕەنگەکان به‌س لە کاتی یەک جۆر بوونی مۆدێلەکان ڕاکێشی زیاتری هه‌یه. ڕەنگە پێچەوانەکان ئه‌و ڕەنگانه‌ن وا لە بازنەی ڕەنگەکاندا بەرانبەر یەک دەوەستن. دەتوانن لەگەڵ بنەماڵەکەتان ڕەنگە دژەکان بەکار بهێنن و پێچەوانەی یەک دیار بن.

شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال

۵-سەرنج دان به دیکۆری خانوو بۆ شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال

تا ئێستا سەرنج‌تان‌ داوه ڕەنگی گشتی دیکۆر(تێم) چەندە له سەە جوانی وێنەکانتان کاریگەری هه‌یه؟ ئەگەر میوانی له خانووی خۆتان بەڕێوە دەبەن یان وه‌عد وایه هه‌ندێک وێنە بگرن، باش‌تر وایه به تێم و ڕەنگی دیکۆری خانوو سەرنج بدەن. هەڵبەت ئەم بابەتە زیاتر له‌و خانووانه‌ی وا ڕەنگی کاڵ و شاد بەکار دەهێنن دێتە بەرچاو. ڕێک‌خستن و یەک‌دەست کردنی ڕەنگی جل‌و بەرگەکان لەگەڵ ئه‌شیا و شتەکانی نێو ماڵ، شەپۆلێ له جوانی ساز دەکات که هەم بۆ خۆتان سه‌رنج ڕاکێشه و هەم بۆ میوانەکانتان.

٦- نزیکی ئەم دیزاینە مە‌بنەوە

یەکێک لەو شتانەی کە هەرگیز نابێت بیری لێ بکەنەوە، هەڵبژاردنی جلوبەرگێکه که دیزاینەکەیان تەرحی گەورەی پێوەیە. بۆ‌ نمونه جل‌و بەرگێک بە خاڵ خاڵی گەوره‌وه یان جلوبەرگی گوڵ گوڵی به تەرحی گەورە‌وه لەم جۆرە جل‌و بەرگەن. لەبەر کردنی جلوبەرگ به تەرح و نیگاری گەوره‌وه له‌وانه‌یه بۆ ژنان و پیاوان گرفتێکی نەبێت بەڵام دەبێتە هۆی ون بوونی منداڵان له ناو جل‌و بەرگ‌دا و هه‌ر‌وه‌ها ڕواڵه‌تیان جوان نیشان نادات.

۷-بۆ شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال جلی حازر بکڕن

بەرهەم هێنانی جلی یەک‌دەست بۆ بنەماڵە ئێستا له وڵاتی ئێمه زۆر باو نیە. بەڵام چه‌ند براندێک هه‌ن که بەشێکی زۆر له بەرهەمەکان‌یان به سێت و جلی یەک‌دەست بۆ بنەماڵەکان تەرخان کردوە. دەتوانن له فرۆشگە ئینتەرنێتیەکان بگەڕێن یان سەرێک له فرۆشگە گەوره‌کان بدەن. لەم دوو شوێنە ئەگەری ئەوە‌ی کە بتوانن جلی یەک‌دەستی بنەماڵەیی بدۆزنه‌وه زۆرتر دەبێت. بۆ کڕینی جل لە ئینتەرنێت پێویست‌تان بە ناسینی قەبارەکان دەبێت. بۆ ئەم کێشە، لەم لینکەوە وتاری پێشووی کانیاو بخوێننەوە.

شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال

۸- تاریک لەبەر کردن قەدەغەیه

حه‌ول بده‌ن زیاتر لەوەی که منداڵەکان له ستایلی گەورە ساڵ نزیک بکەنەوە، خۆتان به ستایلی ئەوان لەبەر بکەن. مەبەست ئەوە نیه که تی‌شێرت بە وێنەی فلیمی کارتۆنەوە لەبەر بکەیت. بەڵکو دەتوانن تی‌شێرت و پانتۆڵی کابۆی سادەی ڕەنگی، هه‌ر وەکو ئەوە‌ی وا کچەکەتان یان کوڕەکەتان هەیەتی بەکار بهێنن. کاتێ دەتانەوێت جلەکان‌تان لەگەڵ منداڵان پێک‌بخەن، لەبەر کردنی ڕەنگی تاریک کارێکی باش نیە.

۹- بە زوویی دەس بەکار بن

یەک‌دەست کردنی جل‌و بەرگ لەگەڵ منداڵەکەتان مەخەنە خولەکی کۆتایی. حه‌ول بده‌ن جل‌و بەرگە‌کان‌تان زووتر پێکه‌وه یەک‌دەست بکەن. زۆر کات پێمان وایە جل‌و بەرگێک یەک‌دەستە، بەڵام کە لەبەر ده‌کرێت بەداخەوە جوان و یەک‌دەست بەرچاو نایەت. بۆیه به ‌تایبەت پێش میوانی چوون بە ئەکیدەوە جل‌و بەرگەکان تاقی بکه‌نه‌وه و باش‌ترین هەڵبژێرە.

۱۰- بۆ شێوازی جل و بەرگی دایک و مندال سەرنج به تەمەنی منداڵان بدەن

یەکێک له‌و کێشانه‌ی که بەداخەوه هەندێ له بنەماڵەکان کاتی هەڵبژاردنی جل‌و بەرگی بنەماڵەیی سەرنجی پێ‌نادەن، تەمەنی منداڵەکانە. ئەگەر منداڵەکەتان جارێ زۆر بچوکه و وا ڕاهاتووه که دەستی دەخاته نێو هەموو قاپێکه‌وه و پاشان بە جلوبەرگەکەی پاکی دەکاته‌وه یەک‌دەستی جل‌و بەرگی ڕەنگی زۆر کاڵ هەڵەیە. لەم کاتەدا گرنگ نیه جل‌و بەرگی ڕەش لەبەر منداڵان بکەن یان نا. بەڵکو ده‌بێ تۆناژی ڕەنگی تۆخ وەکو سەوز یان شینی تۆخ هەڵبژێرن.

Show More

پوری کانیاو

کاتێک کانیاو بچوک بو دایمه حه‌زی ڵه جڵی جوان بو، دایکی کانیاو پیڕ ببو نه‌یده‌توانی ئه‌و جۆڕه‌ی کانیاو ئه‌یه‌وێت بیڕازێنێته‌وه، بۆیه‌ به‌ڕده‌وام داوای یاڕمه‌تی ڵه من ده‌کڕد. ئێستا منو کانیاو پێمان خۆشه رێنمایی ئێوه ئازیزان بکه‌ین هه‌تاکو هه‌ست با ته‌نیایی نه‌که‌ن

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close