شۆردن و پارێزگاری لە جل و بەرگی ڕەش

شۆردن و پارێزگاری لە جل و بەرگی ڕەش بابتێکی تایباتە کە پێمان وایە زۆربەی کات پێویستمان پێ ئابێت هەر بۆیە سەبارەت بەم بابەتە لە کانیاو بە وردی قسە ئەکەین.

پێشنیاری سەرەتایی کانیاو بۆ شۆردن و پارێزگاری لە جل و بەرگی ڕەش

پێشنیاری سەرەتایی کانیاو ئەوەیە کە جل و بەرگە ڕەشەکان‌تان بە سرکەی سپی بشۆن. بەم شێوەیە ڕەنگەکەیان کاڵۆ نابێت و ئەدرەوشێتەوە.

یەکێک لە کێشە گرنگەکانی خانمەکان ئەوەیە کە دوای شۆردنی جل و بەرگە ڕەشەکان، کاڵ و بۆر دەبنەوەو لەسەر ڕەنگەکەی خۆیان نامێنن. زۆر بەکەمی دەتوانیت خانمێک پەیدا کەی کە بۆ شۆردنی جل و بەرگە ڕەشەکان کێشەی نەبێت. ئەم جل و بەرگانە لە شۆریندا ڕەنگێکی زۆر دەدەنەوە و بە تەواوی کاڵ دەبنەوە. بەڵام کانیاو چەن ڕێگایەکی سادەی بۆتان دۆزیوەتەوە کە جل و بەرگە‌ ڕەشەکان‌تان بشۆن، بێ ئەوەی ڕەنگ بداتەوە. لەکاتی شۆرینی جل و بەرگی ڕەشدا یەکەمین خاڵ کە بیری لێ دەکەینەوە ئەوەیە کە جلەکە کاڵ نەبێتەوە. بۆ زۆر کردنی مانەوەی ڕەنگی ڕەشی جلەکان و کۆن نەبوون‌یان، ڕێگای زۆر هەیە.

پێشنیاری سەرەتایی

لەسەرەتادا پێشنیار دەکەین کە جل و بەرگە ڕەش و تۆخ و جینەکان بەدەس بشۆن و لە جل شۆر کەڵک مەگرن. تەشتێک پڕ کەن لە ئاوی سارد و پیاڵەیەک سرکەی سپی و بە ڕادەی پێویست شلەی جل شۆری و قاپ شۆری تێبکەن. لەبیرتان نەچێت کە ئاوەکە نابێت گەرم بێت. جل و بەرگاکەتان بۆ ماوەی 30 خولەک لەم ئاوەدا بخووسێنن و دوای ئەوە بە ئارامی بیشۆن و بە ئاوی سارد ئاوی بکێشن. سرکەی سپی ناهێڵێت جلەکان کاڵۆ بن و ڕەنگەکەیان ڕادەگرێت.

بۆ مانەوەی ڕەنگی جل و بەرگاکەتان لە کاتی شۆردن، کەمێ خوێ بکەنە ناو ئاوەکەی و جوان تێکڵاوی بکەن. لە دوای ئەوە جلەکەتان بۆ ماوەی 5 خۆلەک بخەنە ناوی و لە کوتاییدا بە ئارامی بیشۆن. دەتوانن لەم شێوەدا لە سرکەش کەڵک بگرن بەڵام سرکەی سپی نە سرکەی تر. لە ڕابردوودا لە ئاوی ئەسپەناخی کوڵاو بۆ ئەم کارە کەڵکیان دەگرت.

ستانداردی قەبارەی جل‌و بەرگ لە فرۆشگە ئینتەرنێتیەکان

لە ئەمڕۆدا لە بازاڕەکاندا شلەی تایبەت بە شۆردنی جل و بەرگی ڕەش هەیە. بەڵام ئەگەر ئەمەتان بۆ نەدۆزرایەوە، ڕێگای دیکەش هەیە و نابێت دلنیگەران بن. خاڵی سەرەتایی ئەوەیە کە لە ئاوی سارد کەڵک بگرن. هەروەها کە وتمان ئاوی گەرم جلە ڕەشەکان کاڵ دەکاتەوە و تەنیا بە ئاوی سارد بیانشۆن. ئاوی سارد ڕەنگی جل و بەرگی ڕەش ڕادەگرێت و دەوامی زۆر دەکات. هەروەها بەجێگای کەڵک گرتن لە سابوون و پاودەری جل شۆرین، شامپۆ بەکار بەرن. ئەم کارە دەبێتە هۆی مانەوەی ڕەنگ و ناهێڵێت پەڵەی سپی بەسەر جل و بەرگەکانۆ دروست بیت. لەبەر ئەوی کە جل و بەرگە ڕەشەکان گەرمن زۆرتر عارەق دەکەن لە ناویا، دەبێت زۆرتر بیانشۆن. کەوایە دەبێت زۆرتر هۆشتان پیانۆ بێت با کاڵ نەبنۆ. هەروەها ئەو جنسانە هەڵبژێرن کە لە دوای شۆردن بە سادەیی ساف و ئەتۆ دەکرێن.

هێماکانی چۆنیەتی شۆردن بۆ جل و بەرگ

لەوانەیە ئێوەش کێشەی کورک هەڵخستنی جل و بەرگ‌تان ببێت. هەندێک لە پانتۆڵەکان یان هەر جل و بەرگێکی دیکە هەن کە لەدوای شۆرین کورک هەڵ‌ئەخەن و ناشیرین دەبن. بۆ بەرگیری لەم کێشەیە لەکاتی شۆردنی جل و بەرگەکان لە نەرم کەرەوە کەڵک بگرن.

ئەمەش‌تان لەبیر نەچێت، ئەگەر جل و بەرگەکان‌تان لەبەر خۆر وشک دەکەنەوە، لەبەر تیشکی ڕاستەوخۆی هەتاو دایمەنێن. تیشکی خۆر ڕەنگەکەیان خراپ دەکات و کاڵیان دەکاتەوە.

شێوازی ئەتۆ کردنی جل و بەرگە ڕەشەکان

خاڵێکی دیکە کە بۆ جل و بەرگە ڕەشەکان دبێت لەبەرچاوی بگرن ئەوەیە کە لەکاتی ئەتۆ کردنی ئەم جلانە، لەوانەیە بەهۆی گەرمای زۆرەوە بریقەدار بن ڕەنگەکەیان بگۆڕێت. هەر لەبەر ئەوەش باش وایە لە کاتی ئەتۆ کردنی جل و بەرگی ڕەش، هەڵی بگێڕنەوە و لە دیوی ناوەی ئەتۆی بەکن. یان لەکاتی ئەتۆ کردن‌یان پەڕۆیەکی ناسک بەن بەسەر جلەکەدا با ڕەنگەکەی خراپ نەبێت. بەم کارانە ڕەنگی جل و بەرگی ڕەش بەشێوازی سەرەتایی خۆی دەمێنێتەوە و کاڵ نابێتەوە.

Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە