سەرنج‌ڕاکێش‌ترین شێوازی مکیاج بۆ پێستە تاریکەکان کامەیە؟

لە پێستی تاریک‌ یان سەزەدا مادەی ڕەنگی (مێلانین) لە پێستی ڕۆشن زۆر زیاتره. هەر لەبەر ئەوە دەبێت شێوازی جوان‌کاری و مکیاجی ئەم دوو پێستە پێکەوە جیاواز بێت. زۆربەی کاتەکان پێستە تاریکەکان زۆر سەرنج‌ڕاکێش و جوانن و بە جوان‌کاری گونجاو زۆر دڵخواز دەبن. جوان‌کاری سەر پێستی تاریک دەتوانێت خەست‌تر لە جوان‌کاری لە سەر پێستی ڕۆشن بێت. بەم شێوازە، بەشە جیاوازەکانی دەمووچاو زۆرتر دەردەکەون. لەم وتارەی کانیاو رێنمای تۆ بۆ ئەم شێوازی مکیاج دەبین.

بناغەی پێستە تاریکەکان:

بۆ پێستە تاریکەکان باش‌تر وایە لە بناغەی (base) ئاوەکی کەڵک وەربگرن. بۆ نموونە کرێم پودرە ئاوەکیەکان بۆ ڕێک کردنی پێستی تاریک زۆر گونجاون. بەر لە کەڵک وەرگرتن لە کرێم پودر، تۆزێکی لەسەر چەناکەتان تاقی بکەنەوە. لەو ڕەنگە کەڵک وەربگرن کە زۆرتر بە پێست‌تان دەکەوێت. ئەگەر دەتانەوێت پێست‌تان پلەیەک ڕۆشن‌تر بکەنەوە، باش‌تر وایە کرێم پودرەکە لەسەر پشتی دەس‌تان تاقی بکەنەوە و پاش ئەوە هەڵبژاردن بکەن.

پودرە تەواو کەرەکانی پێستە تاریکەکان:

ئێستا دەبێت لە داپۆشەری تەواو کەرەوەی جوان کاریەکەتان کەڵک وەربگرن کە یەک پلە لە کرێم پودرەکەتان ڕۆشن‌تر بێت. لە کاتی ئاڵۆزی‌دا کە دەستان بە هیچ شوێنێک ناگات، تەنانەت دەتوانن لە پودری منداڵانیش کەڵک وەربگرن. هەڵبەت دەبێت هۆشتان بێت کە بەکار هێنانی لە ڕادەبەدەر، دەبێتە هۆی سپی بوونەوەی لە ڕادەبەدەر و دەسکردی پێست. هەوڵ بدەن هەمووکات ئاسایی دەربکەون.

پێستە تاریکەکان

سووراوی ڕوومەت:

ئەگەر پێستێکی تا ڕادەیەک تاریک‌تان هەیە، باش وایە لە سووراوی ڕوومەت بە ڕەنگی سوور، پەمەیی یان ڕەنگی ڕۆزی کەڵک وەربگرن. بەڵام ئەگەر پێستێکی تەواو تاریک‌تان هەیە، لە ڕەنگی مۆر یان بەنەوشی ئەرغه‌وانی و بڕۆنزی کەڵک وەربگرن و لە خەستی ڕەنگی قاوەیی کەم بکەنەوە.

بریقەدار کەرەوەکان:

پودرە بریقەدار کارەوەکان(highlighter) دەتوانن لەم شوێنانەدا بە کار ببرێن با دەم‌و چاوتان جوان‌تر دەربکەوێت:

  • دەور و بەری چاو
  • ئێسکی ڕوومەت
  • پەنای لووت
  • ژوور لێو

هەڵبەت لە کەڵک وەرگرتن لەم جۆرە پودرە زۆر هۆشتان ببێت. زۆر هێمن و کەم بەکاری بەرن.

چاوەکان:

دەتوانن جوانکاری چاوەکان‌تان تاریک بکەن. لە قەڵەمی قاوەیی تاریک یان ڕوشن بۆ چاوتان کەڵک وەربگرن، با بە ڕەنگی موەکان‌تان بکەوێت. بۆ جوانکاری و مکیاجی چاوەکانتان ئای سادۆی (eye sadow) قاوەیی یان بەنەوش بۆ پێستی تاریک بەکار بهێنن. بۆ میوانی شەوانە یان مەجلیسەکان دەتوانن لە قەڵەم چاوی ڕەنگی زیو یان گۆڵد کەڵک بگرن. ڕیمێڵی ڕەش لە هەمووکات‌دا بۆ پێستی تاریک گونجاو دەبێت.

لێوەکان:

بۆ لێو باش وایە لە قەڵەم کەڵک وەرنەگرن. باش‌تر وایە سووراوی لێوی تاریک وەکو: مۆر و سووری تاریک یان سووراوی لێوی ئاوەکی کە بریقەدارن بەکار بەرن. هەروەها بزانن کە پێستی تاریک خۆی لە خۆیا سەرنج‌ڕاکێشە و بە جوانکاریەکی ئاسایی، زۆر سادە دەتوانن عەیبەکانی دابپۆشن.

 

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە