ستایلی کچانە و کاریگەری لە سەر کەسایەتی

یەکێک لە سەرنج‌ڕاکێش‌ترین بەشەکانی ستایل لە پیشەسازی مۆددا، ستایلی منداڵانە. جۆرەکانی ڕەنگ و قوماشەکان، کاتێک لە قەبارەی زۆر چکوولەدا ئامادەی دەکەن و ئەیدوورن، زۆر دڵخواز و جوانن. زۆر کەم کەسێک پەیدا دەبێت کە لە سەیر کردن و کڕینی ئەم جل‌وبەرگە منداڵانە چێژ نەبینێت. لە کاتێکدا کە جل‌و بەرگی منداڵان کاریگەری زۆری لەسەر دروست بوونی کەسایەتی ئەوان هەیە، کانیاو هەستی کرد کە دەبێت ئێوە لەم بوارەدا ئاگادارتر بکاتەوە. بۆیە لەم بابەتە لە کانیاو لەسەر ستایلی کچانە و کاریگەری لە سەر کەسایەتی قسە دەکەین.

ستایلی کچانە: کراسی کورتی فەنتازیا

یەکێک لەو ستایلانەی کە لە نێوان منداڵاندا زۆر باو بوە، کراسی کورتە. ئەم ستایلە دەتوانێت بۆ تەواوی وەرزەکان کەڵکی لێ بگیرێت. تەنیا پێویستە بۆ هەر وەرزێک، جۆری قوماش و دیزاینی کراسەکە بگۆڕن.

بۆ وەرزی زستان، دەتوانن لە قوماشی ئەستوورتر بۆ ئەم کراسانە کەڵک بگرن. ئەم قوماشە دەتوانێت ستایلی تەواو کچانە دروست بکات و بۆ هەوای ساردیش گونجاوە. قوماشی خوری، مەخمەڵ و جیر بۆ ئەم وەرزە زۆر گونجاون. هەروەها ئەگەر لە دیزایندا قۆل بۆ کراسەکە دابنێن، لە گەرم بوونی کراسەکە دڵنیا دەبن. ئەم ستایلە دەتوانێت لە زستاندا ئەتوانێت لەگەڵ شەلوار بێت.

لە وەرزی بەهار و هاویندا، کەڵک گرتن لە ڕەنگی شاد و قوماشی دیزاین کراو، ئەم کراسانە زۆر جوان دەکات. ئێوە دەتوانن کراسی بێ قۆل یان قۆلی کورت هەڵبژێرن. لەگەڵ ئەم شەلوارە دەتوانن گۆرەوی کورت بە تۆڕی کەتان یان گۆرەوی کورتی ڕەنگی بکەنە پێی کچەکەتان. هەڵبەت لە بیرتان نەچێت کە ئەم ستایلە بۆ کاتێک کە منداڵەکە حەزی لێیە کایە بکات، باش نیە. ئەم ئەرکە لەسەر ئەستۆی دایک و باوکە کە ستایلی جیاواز، بۆ شوێنە جیاوازەکان بۆ منداڵەکەیان هەڵبژێرن.

بۆ ستایلی منداڵان سەرنج بە ڕەنگەکان زۆر گرنگە. ئەگەر لە قوماشی سادە بۆ کراس کەڵک دەگرن، باش وایە کە گۆرەوی تەرحدار هەڵبژێرن. ئەگەر بەشێک لە ستایل ڕەنگی بێلایەنی هەیە، با بەشەکانی تر ڕەنگەکەیان شاد بێت.

ستایلی کچانە: تیبلووز و تەنوورە

یەکێک لە باشترین هەڵبژاردەکان بۆ منداڵان، کەڵک گرتن لە تەنوورەیە. ستایلی تەواو کچانە، دەتوانێت یارمەتی منداڵان بدات هەتا باشتر جیاوازی نێوان کچان و کوڕان هەست بکەن. ئەم هەستی جیاوازیە دەتوانێت ڕەفتار و ئاکاری هەستیار و شیاوی کچێک لەواندا پێک بێنێت. هەندێک کات دەبینین کە منداڵان بە ستایلی هاوچەشنی گەورەترەکان دێنە ناو میوانیەکان. لە یەکەم بینیندا لەوانەیە پێتان جوان و سەرنج‌ڕاکێش بێت. بەڵام بەم کارەمان، پێی دەڵێین کە ئەو دەبێت وەکو گەورەکان هەڵس‌و کەوت بکات. ئەو شێوەی ستایلە دەتوانێت بێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە زووتر بە تەمەنی گەورەیی بگات کە کاریگەری خراپی لەسەری هەیە. بلووز و تەنوورە دەتوانێت لە ڕەنگ و دیزاینی جیاوازدا یەک بکەوێت و جل‌و بەرگێکی شیاو بۆ جۆرەکانی میوانیەکان پێک‌بێنێت.

بلووز یان تیشێرت و شەلوار

ئاسوودە‌ترین جل‌وبەرگی منداڵان کە یونیسێکسە (بۆ کوڕ و کچ بەکار دەبرێت)، ستایلی بلووز یان تیشێرت و پانتۆڵە. ئەم ستایلە سپۆrتە و دەتوانن جۆرە جیاوازەکانی پانتۆڵ و بلووزی بۆ بەکاربەرن. ئەگەر پۆلۆشێرت یان تیشێرتی بێ‌یەخە لەگەڵ پانتۆڵی جینز یەک بخەن، ستایلێکی تەواو سپۆڕت پێک دێت. بلووزی کچانە کە بە تۆڕ و دیزاینی جۆراوجۆر و جۆرەکانی یەخە و قۆلی چیندار دیزاین کراون، ئەم ستایلە فەرمی‌تر دەکەن.

ڕای ئێوە چیە؟ پێتان خۆشە منداڵەکەتان جل‌وبەرگی تەواو کچانە بکاتە بەری؟ یان یونیسێکس (Unisex clothing)؟

بۆ وەرزی زستان دەتوانن لە جۆرەکانی پۆلیوێر و چاکەت لە جێی بلووزی بەن و تیشێرت کەڵک بگرن. لەبەر ئەوە کە منداڵەکەتان هیلاک نەبێت، چەن جۆر جل لە ستایلی منداڵەکەتاندا مەکەن بەسەر یەکدا. دەتوانن بە هەڵبژاردنی جل‌وبەرگێکی ئەستوور و گەرم ستایلێکی ئاسوودە بۆ منداڵەکان دروست بکەن.

تاپ و تیشێرت لەگەڵ شەلواری کورت

بۆ وەرزی بەهار شەلواری کورت، منداڵان جوان دەکات و گونجاوە. تاپ و شەلواری کورت یان بلووز و شەلواری کورت هەردوکیان بۆ ئەم وەرزە گونجاون.

ئکسسوارت بۆ منداڵە کەم تەمەنەکان

لە بواری ئکسسوارتدا بۆ منداڵان، جیهانێک جۆری جیاوازمان هەیە. یەکێک لە فەنتەزیاکانی دایک و باوکەکان ئەوەیە کە کچێکی هاروهاجی دڵخوازیان ببێت کە ئکسسوارتێکی زۆر و جوانی پێوەیە و دەچێتە ناو دڵی هەموانەوە.

 ئەم بابتەش لە کانیاو لەدەست مەدە: ستایلی منداڵان و خاڵە گرینگەکانی

کڵاو

کڵاو یەکێک لە جۆرەکانی ئکسسوارتی منداڵانە کە زۆر جوانیان دەکات. لە سەرمادا سەریان گەرم ڕادەگرێت و لە هاویندا ناهێڵێ خۆر ڕاستەوخۆ بدات لە پێستیان.

گوڵی قژ و تێل

کەڵک گرتن لە ئکسسوارت بۆ قژی کچان، دەتوانێت کاریگەری زۆری لەسەر ستایلیان ببێت. بە پێی ئەوە کە قژی منداڵان زۆربەی کاتەکان کورت نیە، دەتوانین بە ئکسسوارتەکان لە دەوروبەری دەمووچاویان کۆی بکەینەوە.

جانتای فەنتەزیای منداڵانە

زۆرێک لە منداڵە کچەکان چاو لە دایکیان دەکەن و پیان خۆشە بۆ خۆیان جانتایەکیان ببێت. ئێوەش دەتوانن بە هەڵبژاردنی جانتایەک بە قەبارەو دیزاینی گونجاو بۆ منداڵەکەتان، شتەکانی خۆی بخەنە ناوی. بەم کارە جگەلەوە کە ئکسسوارت‌تان بۆ ستایلی منداڵەکەتان داناوە، فێری دەکەن چۆن پارێزگاری لە شتەکانی خۆی بکات.

پێڵاوی منداڵانە

بە دڵنیایەوە دەتوانین بڵێین کە گرنگ‌ترین بەشی ستایلی منداڵان، هەڵبژاردنی پێڵاوی گونجاوی ئەوانە. بەداخەوە زۆری دایک و باوکەکان هەر لەبەر جوانی پێڵاوەکە ئەیکڕن و هیچ سەرنجی ژێر و کوالێتی پێڵاوەکە نادەن. هەڵبژاردنی پێڵاوی خراپ دەتوانێت فۆڕمێکی خراپ بدات بە پای منداڵەکەتان. ساف بوونی ژێرپا، پای ئیکس(X) و زۆر شتی دیکە لە گەنجیدا دەتوانێت بە هۆی پێڵاوی خراپی منداڵی دروست بێت. لە هەڵبژاردنی پێڵاودا، هۆشیار بن کە پێڵاوەکە ستاندارد بێت.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close