ستایلی شیاو بۆ خانمە کورتەباڵاکان

ئەوەی کە باڵای ئێمە لە ڕادەی ئاسایی مرۆڤەکان یان لە ئایدیاڵەکان و ئاواتەکان کورت‌تر بێت، ئیتر جیهان بە ئاخری ناگات. تەنانەت ئەگەر کورتەباڵاش بین، بە کەمێک گۆڕان لە هەڵبژاردن و جل لەبەر کردن، دەتوانین گۆڕانێکی بەرچاو لە باڵای خۆماندا دروست بکەین و باڵای خۆمان بەرزتر لەوەی کە هەیە بخەینە بەرچاو. ستایلی شیاو بۆ خانمە کورتەباڵاکان لەم بوارە یارمەتی دەر دەبێت.

هەڵبەت لەوەدا کە دەبێت هەر ستایل و باڵا و تەرحێکتان هەیە، پێتان جوان بێت و خۆتان خۆشەویستی خۆتان بن، نابێ گومان بکەن. بەڵام ئەگەر هەست‌تان کرد، لە هەندێ کات‌دا باڵا بەرز بوون لە بڕوا بە خۆتان و هەروەها لە پەیوەندی باش‌تر لەگەڵ خەڵک کاریگەرە، دەتوانن ئەم خاڵانە کە کانیاو پێتان دەڵێت بناسن و بەکاریان بەرن.

بەرچاوترین خاڵ کە لەناو فاشیۆن‌بلاگێرە کورتەباڵاکاندا وەکو میرۆسلاوا دووما (Miroslawa Duma) هاوچەشنن، کەڵک وەرگرتن لە چینی کەمی جل و بەرگە. لە بەربڵاوترین ستایلەکانی شەقام (ستایلی دەرەوەی ماڵ) کەڵک وەرگرتن لە چاکەت، مانتۆ و قەمسەڵەی گەورە و هەراوە کە لەگەڵ کەمترین جل و بەرگی سادە و تەنگی ژێرەوە ڕێک دەکەوێت.

ستایلی شیاو

خاڵە گشتیەکانی ستایلی شیاو بۆ خانمە کورتەباڵاکان

لێرەدا چەن خاڵ بە کورتی باس دەکەم کە دەتوانێت زۆر کاریگەر بێت:

  • باش وایە زۆرتر لەو جل‌و بەرگانەی کە ناوقەدی تەنگ و قایش‌یان هەیە لەبەر بکەن. لەبەر ئەوەی کە پێ‌ بەرز دەخاتە بەرچاو و لە کۆتایی‌دا باڵابەرز دەردەکەون.

ستایلی شیاو

  • دامەنی کورت بکەنە بەرتان، لەوانەی کە هەتا ژوور ئەژنۆ دێت و هەروەها پێڵاو و بووت و نیو بووتەکانتان با نووک‌تیژ بێت. ئەم شتانە لە یەکەم بینین‌دا سەرنجەکان بۆ خۆیان ڕادەکێشن و ستایلی ئێوە بێ‌ئەوەی کە شتی‌تر لە بەرچاو بگرن، شاز دەبێت.

ستایلی شیاو

  • ئەو شەلوارە جینە کورتانە کە لە دەرەقولەکەی تا خوارەوە نایەت، چونکە بڕێک لە پاتان دیارە، دەبێتە هۆی ئەو بیرۆکەی کە ئێوە ئەونە باڵاتان بەرزە کە ئەم شەلوارە بۆتان کورتە. کەوایە بە ئەکیدەوە لە ناو کانتۆری جل و بەرگەکەتان دنکێک لەم شەلوارە جینەتان ببێت.
  • شەلوارە نافەک بەرز و درێژەکان بە فۆکەس کردن لەسەر ناوقەد، وا دەتانخەنە بەرچاو کە نیوەی سەرەوەی لەشتان و بە گشتی باڵاتان بەرزە.
  • دەستێک جل و بەرگی سەرتاپا ڕەش یان خۆڵەمێشی، هەڵبژاردەیەکی باش بۆ ئەو کاتەیە کە نازانن لە چ ڕەنگێک لە ستایلەکەتدا کەڵک بگرن. لەبەر ئەوەی کە ئەم ڕەنگانە شێوازی گشتی لەشتان بەرزتر و درێژتر دەخەنە بەرچاو.

ستایلی شیاو

  • جل دورێکی باش و لێهاتوو بدۆزنەوە. ئەو دەتوانێت لە زۆربەی کاتەکاندا یارمەتیتان بدات و شێوازی جل و بەرگەکان جۆرێک بگۆڕێت کە بۆ باڵای ئێوە گونجاو بێت.

ستایلی شیاو

  • چاکەتێک، مانتۆیەک یان قەمسەڵەیەکی ڕێک و پێک و درێژ (هەتا نزیکی قولاپەی پا) لەو شتانەیە کە دەبێت لەناو هەر کانتۆری جل و بەرگێکدا ببێت. ئەم جل و بەرگانە لە ڕواڵەتدا باڵایەکی بەرزتر لەوەی کە لە ڕاستیدا هەتانە دەخەنە بەرچاوی بینەرەکان و هەروەها ئێوە چەن کەڕەت شازتر و خۆش ستایل‌تر دەکەن.
  • لە کۆتایی‌دا خاڵێکی گرینگ هەیە کە پێموابێ گشتتان بیزانن. ئەویش ئەوەیە کە پێلاوی پاژنە بەرز، لە شاز دەرخستنی ستایلی ئێوە و هەروەها لە باڵابەرز بەرچاو خستن‌تان زۆر کاریگەرە. ئەگەر بە پێڵاوی پاژنە بەرز ئاسوودە نین، پێڵاوی پاژنە هێلکەیی (kitten heels) کە دیسان ئەمساڵ یەکێک لە ترێندە خۆشەویستە تایبەتەکانە، بکەنە پێ‌تان. هەروەها دەتوانن پێڵاوی پاژنە ئەستوور کە زۆر ئاسوودەتر لە پاژنەدارەکانن، کەنە پاتان.

خانمە بابڵابەرزەکان بەکاری بێنن: گونجاوترین شێوازی جل‌و بەرگ بۆ خانمە باڵابەرزەکان

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close