ستایلی ئیدریس ئێلبا و لێکدانەوەی ئەو

ستایلی ئیدریس ئێلبا لەلایەن گۆڤارە بەناو بانگەکانی جیهان بە تایبەت وڵاتە یەک گرتوەکانی ئەمریکا، لێکدانەوەی وردی بۆ کراوە. بۆناسینی باشتری ئیدریس ئێلبا هاوڕێی کانیاو بن.

ئیدریس ئێلبا کێیە؟

ئیدریس ئێلبا بە ناوی تەواوی ئیدریس ئاکونا ئێلبا (Idris Akuna Elba)، ئەکتەر و میوزیک ژەنی ئینگلیزی لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٧٢ لە لەندەنی ئنگلیز لە دایک بوو. ئیدریس ئێلبا تا ئێستا ناونیشانەکانی سەرنج ڕاکێش‌ترین و خۆشپۆش‌ترین پیاوی جیهانی لە گۆڤارە خاوەن بڕواکانی جیهان وەرگرتوە. و لە ڕیزی سەرنج ڕاکێش‌ترین و جوان‌ترین پیاوانی ٢٠١٨، یەکێک لە دە کەسی یەکەمی ڕیزەکەیە. ئەو لە ناوچەیەک بە ناوی هەنگی خوێندنی تەواو کرد.

ئیدریس ئێلبا لە ساڵی ١٩٨٦ کاری دی‌جەی(DJ) دە‌ست‌ پێکرد و لە ساڵی ١٩٨٨ خوێندنی لە قوتابخانە بە ناتەواوی جێ هێشت. لەبەر ئەوەی کە حەزی لە ئەکتەری بوو، چوو بۆ زانستگای شانۆ و میوزیکی نیشتمانی گەنجان. ئیدریس ئێلبا لە تەمەنی ١٩ ساڵی‌دا لە ئەزموونی ئەکتەری بەشداری کرد. لە ساڵی ١٩٩٥ توانی یەکەمین کاری ئەکتەری خۆی لە فیلمی Bramwell دەست پێ‌بکات. لە ئەنجام‌دا لە ساڵی ٢٠٠٧ بە ڕۆڵ گێڕان لە فیلمی “کچە بچووکەکانی باوە” توانی بچێتە ناو سینەمای هالیوودەوە.ئێلبا هەتا بەر لە ساڵی ٢٠١٢، زۆربەی کاتەکان لە فیلمە سەربەخۆی کورتەدیمەن یان ترسێنەر ڕۆڵی دەگێڕا.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

هەتا ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٢ بە هۆی ڕۆڵی نێلسۆن ماندێللا، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گۆڵدێن گڵوب پێشنیار کرا و توانی خۆی بکا بە یەکێک لە پیاوە ناسراوەکان.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

ستایلی ئیدریس ئێلبا زۆرجار لە لایەن گۆڤارە بەناوبانگ و خاوەن بڕواکان، وەکوو جوان‌ترین و ڕێک‌وپێک‌‌ترین پیاو هەڵبژێردراوە. لەوانەیە لە چاوپێکەوتنی یەکەم جاردا بڵێن ئەو پیاوە بە جل و بەرگ لەبەر کردن گرنگی نادات و پشت گوێی دەخات، بەڵام وانیە. ئەو لە ستایلی خۆی‌دا شتێکی هەیە کە هەرچەند ساکارە بەڵام سەرنجی گشتی بۆخۆی ڕادەکێشێت. ئیدریس ئێلبا بۆ چاودێری و ڕاگرتنی تەندروستی و لەش‌جوانی و ڕواڵەتی، ڕووی لە وەرزشی کیک بۆکسینگ کردوە و لەم وەرزشەدا زۆر لێهاتووە.

ئەو توانیویەتی لە پێشبڕکێ‌کان‌دا ژمارەیەکی زۆر سەرکەوتن بە دەست بێنێت. ئیدریس ئێلبا لەو مرۆڤانەیە کەوا لە لەبەر کردنی جل و بەرگی چین چین وەستایە و زۆر دەزانێت. بۆ ئەوەی کە بتوانن وەکوو ئیدریس ئێلبا لێهاتوانە جل و بەرگ بکەنە بەرتان، دەبێت بزانن کە چ جل و بەرگێ بۆ چ شوێنێک شیاوەو لە هەر شوێنێک دەبێت چی لەبەر بکەن؟!

ستایلی ئیدریس ئێلبا

چ جل و بەرگێ بۆ چ شوێنێک

ستایلی ئیدریس ئێلبا زۆرجار لە چەن چین جل و بەرگ پێک هاتووە کە زۆر لێهاتوانە و ژیرانە هەڵبژێردراون. ڕەنگی ڕەش و خۆڵە‌مێشی لە سەرەتایی‌ترین ڕەنگە هەڵبژێردراوەکان و دیاری کراوەکانی ئەون کە لە ستایلی‌دا زۆر دەبیندرێت و لەوانەیە ئەم هەڵ‌بژاردنەی لەبەر ڕەنگی ڕەشی پێستی بێت.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

ئەگەر دەتانهەوێت ستایلێکی فەرمی وەکوو ستایلی ئیدریس ئێلباتان ببێت، دەبێت چاکەت و شەلوارێکی خۆڵەمێشی بخەنە ناو کانتۆری جل و بەرگەکان‌تان. لەبەر ئەوەی کە دەتوانن ڕەنگی خۆڵەمێشی لەگەڵ تەواوی ڕەنگەکانی تر ڕێک بخەن، پێی دەڵێن ڕەنگی هەمووچەشنە. ئەگەر چاکەت و شەلوارێکی هەمووچەشنەتان ببێت، هەم لە وەرزی گەرمادا و هەم لە وەرزی سەەرمادا بە کارتان دێت.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

بۆ ئەوەی کە ستایلێکی کلاسیک‌تان لە شێوازی ئیدریس ئێلبا هەبێت، دەتوانن چاکەت و شەلوارێکی سێ تیکە هەڵ‌بژێرن. سادە و ساکار لەبەر کردنی جل و بەرگ لە تایبەتمەندیە سەرەتاییەکانی ئیدریس ئێلبایە کە سەرنج ڕاکێش‌تری دەکات.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

بۆ ئەوەی کە ستایلێکی زستانی جوان و سەرنج ڕاکێش، وەکوو ستایلی ئیدریس ئێلبا‌تان ببێت، تەنیا دەبێت چاکەت یان کۆتێکی درێژتان ببێت. هەروەها کە لە وێنەکانی خوارەوە دەبینن چاکەتێکی درێژ یەکێک لەو شتانەیە کە لە ستایلی زستانی ئیدریس ئێلبا جیا نابێتەوە و جوانی تایبەتی پێ‌دەدات.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

هەندێ زانست لە بارەی ئیدریس ئێلبا

  • لە ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ژنێکی جوان بە ناوی کیم هاوسەرگیری کرد و لە ساڵی ٢٠٠٢ منداڵێکی کچیان بە ناوی ئایسان بوو. لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ژنەکەی جیا بووەوە. ئێستا ئایسان لەگەڵ دایکی دەژی.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

  • لە لایەنگرانی تیمی ئارسێناڵی ئینگلیزە.
  • ئیدریس ئێلبا لە پێشەکی ئەلبۆمی جەیزی (هاوسەری بیانسە) هۆنراوەیەکی بچووکی هەیە و هەروەها خۆیشی یەکێک لە دابینکەرەکانی ئەم ئەلبۆمە بوە.
  • لە ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ سۆنیا نیکۆل هاملین هاوسەرگیری کرد و دوای ٤ مانگ لە یەک جیابوونەوە.
  • دوای هاوسەرگیریە دووهەمەکەی لەگەڵ نیانا گارس پێوەندی هەبوو کە لەم پێوەندیە لە ساڵی ٢٠١٤ کوڕێکیان بە ناوی وینستۆن بوو.
  • لە ئێستادا ئەو لەگەڵ سابرینا داور دەسگیرانە.

ستایلی ئیدریس ئێلبا

  • لە ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن شاژنی ئنگلیزەوە لەبەر خزمەتەکانی بە هونەری ئەکتەری، خەڵاتی OBE وەرگرت.
  • لە ساڵی ٢٠١٦ ئیدریس ئێلبا بۆ کاریگەرترین کەس لە لایەن گۆڤاری تایمز ناسێندرا.
  • دۆستە نزیکەکانی، جیمی فاکس و چیوتل ئەجیوفرن.
  • هیچ‌کات خوێندەواری ئاکادێمیکی بۆ ئەکتەری نەبووە.
Show More

مامەی کانیاو

کانیاوی برازام، سەرچاوەی ڕەنگەکان و جوانی و جێژوانی ئەوینە. هەوڵ دەدەم کانیاو سەرکەوتوو بێت و ئێوە هەست بە بەختەوەری بکەن.

وەڵامێک بنووسە