ساف کردنی قژ لە ماڵۆ بێ ئەتۆی موو

ئەگەر بیر لە ساف کردنی مووەکان‌تان دەکەنەوە، بڵام ناتانەوێت کەڵک لە گەرما و ئەتۆی موو وەرگرن، دەبێت بزانن چەند ماسکێک هەیە کە دەتوانێت بێ ئەوەی زیان بە مووەکان‌تان بگەیێنێت، ساف کردنی قژ تاقی بکەنەوە.

شێوازە تەواو سروشتیەکان بۆ ساف کردنی قژ بێ ئەتۆ

بەجێی کەڵک وەرگرتن لە ئەتۆی موو بە تاوی توند بۆ ساف کردنی مووەکان‌تان، پشوویێک بە مووەکان‌تان بدەن و بڕێک لە شێوازە سروشتیەکان بۆ ساف کردنی مووەکان‌تان بێ ئەوەی لاواز بن هەڵبژێرن. شێوازی زۆر بۆ نەرم و هەورێشمی کردن و ساخ ڕاگرتنی قژ، بە بێ ئەوەی لەناو پلەی سەرەوەی گەرما داینێن، هەیە. لەبەر ئەوەیکە ئێمە هەموومان دەمانەوێت قژی سەرسامکەر و ساخ‌مان ببێت، چەن خاڵ لەم بەشەی پاراستن و جوانی قژی کانیاو بڵاو دەکەینەوە. مەبەست‌مان ئەوەیە مووەکان‌تان بە شێوەی سروشتی ساف بکەن، بێ ئەوەی کەڵک لە ئەتۆی موو وەربگرن. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمەوە، ئەتۆی موو لە ژێانی زۆریەک لە ئافرەتان جێی خۆی کردەوە. بە سەر ئەوەشدا، ئێستا دەزانین، کەڵک گرتنی بەردەوام لە ئەتۆی موو دەبێتە هۆی زیان گەیشتن بە قژ. زۆر لە پسپۆڕەکان روونیان کردوەتەوە کە تاوی بەردەوام دەبێتە هۆی زیانی بێ گەڕانەوە. هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی کە قژتان وشک، لێڵ و لاواز بێتە بەرچاو. کەواتە ئەگەر بە دوای شێوازە سروشتیەکان بۆ ساف کردنی مووەکان‌تان دەگەڕێن، لێرەدا شێوازی زۆر بۆ ساف کردنی مووەکان‌تان بە بێ کەڵک وەرگرتن لە ئەتۆی موو هەیە.

چۆن قژتان بە شێوازی سروشتی و بێ ئەتۆی موو ساف بکەن؟

ساف کردنی موو بە جۆ و ئالۆڤێرا:

بەر لە هەمووشتێک دەبێت بزانن کە جۆ جگە لەوەی کە مرۆڤەکان دەیخۆن بۆ بەهێز کردن و شێدار کردنی موو زۆر بەکەڵکە. پرۆتئینەکان، مادە کانزایەکان، عونسورەکان و ڤیتامینەکان لە ناو جۆ زۆرن و بەڕاستی ئەم شتانە هەر ئەوانەن کە مووەکان پێویست‌یان پێیەتی.

ئالۆڤێرا زیاتر لە 75 مادەی بەسوودی هاتێدا کە قژ بەرەو گەشەکردن هان دەدات و هەروەها نەرم کەرەوەیێکی باش دروست دەکات. تێکەڵ کردنی ساوەری جۆ  و ئالۆڤێرا، یارمەتی ساف کردنی مووەکان بە بێ ئەتۆ موو دەدات. لێرەدا چۆنیەتی بەکار بردنی ئەم تێکڵاوە، باس دەکەین:

مەوادی پێویست

  • دنکێک ئالۆڤێرا
  • 2 دانە کەوچکی شۆرباو خۆاردن جۆ(30 گرام)

ساف کردنی قژ

ئامادە کردن و بەکارهێنان

  • هەوەڵ هەویری ئالۆڤێراکە هەڵگرن و 2 کەوچکی شۆرباو خۆاردن جۆی تێ‌بکەن با هەویرەکە دروست بێت.
  • دوایی ئەو هەوەیرە لە نێوان مووەکان‌تان بماڵن و پێستی سەرتان بە هەویرەکە ماڵشت (مەساج) بدەن.
  • با 20 خولەک بە سەرتانۆ بمێنێتەوە، دوای ئەوە مووەکان‌تان بە ئاوی سارد بشۆن.

چۆنیەتی ساف کردنی قژ بە یاسەمەن و ڕۆنی زەیتوون

ڕۆنی زەیتوون بۆ مووەکان مادەیەکی زۆر باشە. هەروەها، ئەم شێوازە دەرمانیە قژ بریقەدار و شێدار دەکات. ڕۆنی زەیتوون هەروها بەرگیری لە هەڵوەرینی قژ و لاواز بوون‌یان دەکات.

لە هەمان‌کاتدا ڕۆنی یاسەمەن بە هۆی کاریگەری ساف کردنی بۆ موو و قژ، مادەیەکی زۆر باشە. تێکەڵی ئەم دوانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە مووەکان‌تان ساخ‌تر و ساف‌تر بێت.

مەوادی پێویست

  • 2 دانە کەوچک ڕۆنی زەیتوون( ۳۰ میلی لیتر)
  • 2 دانە کەوچک نەرم کەرەوەی سروشتی(۳۰ میلی لیتر)
  • پێنج تا شەش دڵۆپ رۆنی یاسەمەن

ئامادە کردن و بەکارهێنان

  • نەرم‌کەرەوە، ڕۆنی زەیتوون و ڕۆنی یاسەمەن تێکەڵ بکەن
  • دوای شۆردنی موو بە شامپۆ و بەرلە نەرم‌کەرەوە بیدەن لە قژتان
  • ‌20 خولەک با پیوەی بێت دوای ئەوە بە ئاوێکی زۆر بیشۆرن.

ڕەوشتی ساف کردنی قژ بە ماسکی یاسەمەن و ڕۆنی زەیتوون

ماسکە بێ‌وێنەکان بۆ ساف کردنی قژ

ڕەوشتی ساف کردنی موو بە سرکەی سێو و ئاو:

جگەلە لەناو بردنی مادە ژەهراویەکانی ناو جەستە، سرکەی سێو یارمەتی‌ قۆناغەکانی هەرسی خۆراک لەناو کۆئەندامی هەرس دەدات. هەروەها دەتوانن لە سرکەی سێو بۆ ساف کردنی مووەکان‌تان بێ کەڵک گرتن لە ئەتۆی موو سوود بەرن. ئەم شتە سروشتیە پێ هاشی قژ هاوسەنگ دەکاتوو لەگەڵ کڕێشی سەر بەرەنگار دەبێتەوە و دەبیتە هۆی ئەوە کە مووەکان ساخ، بەهێز و نەرم‌تر بن.

مەوادی پێویست

  • 2کەوچکی شۆرباو خواردن سرکەی سێو ( ۳۰ میلی لیتر)
  • 1 پیاڵە ئاو (۲٥۰ میلی لیتر)

ئامادە کردن و بەکارهێنان

  1. هەوەڵ سرکەی سێو لە ناو پیاڵەیێک ئاو تراو بکەن
  2. پاشان، دوای شۆردنی مووەکان‌تان، لەگەڵ شامپۆ بیمالن بە پێستی سەرتاندا
  3. دواتر بهێڵن با وشکۆ بێت.

ڕێگاکانی ساف کردنی موو بە ئاردی برنج و هێلکە:

بە هۆی سوود و قازانجی زۆر، هێلکە دایمە لە تەواوی ماسکەکانی قژدا دەبینرێت. لەبەر ئەوەی کە هێلکە موو و قژ ساخ، بەهێز و نەرم دەکات. کاتێک هێلکە لەگەڵ ئاردی برنج تێکەڵ دەبێت، بۆ ساف کردنی مووەکان زۆر باشە. چونکە چەوری زیاوی موو لادەبات و ئاڵۆزی قژ کەم دەکاتەوە و لە لاوازی موو بەرگیری دەکات.

مەوادی پێویست

  1. 1 دانە سپێنەی هێلکە
  2. سێ کەوچک ئارد(٤٥ گرام)

ئامادە کردن و بەکارهێنان

  1. هەوەڵ ئاردی برنجەکە بکەنە ناو سپێنەی هێلکەکەو دوایی تێکەڵی بکەن
  2. پاشان تێکڵاوەکە بدەن لە مووەکان‌تان
  3. دوای ئەوە مووەکان‌تان شانه بکەن و بهێڵن 1 کاتژمێر بمێنێتەوە
  4. دوای ئەم کاتە، شامپۆ بدەن لە مووەکان و بە ئاوی سارد باش ئاوکێشی کەن.

ساف کردنی قژ

هەنگوین و شیر بۆ ساف بوونی قژ:

  •  1 پیاڵە شیر
  • 1 کەوچک هەنگوین

 ئەم دوودانە تێکەڵ بکەن و بۆ ماوەی 1 کاتژمێر بیدەن لە قژتان، دوایی بە ئاو بیشۆن.

چۆنیەتی بە شیر و هێلکە:

  • 2 پیاڵە شیر
  • 1 دانە هێلکە

 ئەم دوو دانە بەیەکۆ تێکڵاو بکەن و بۆ ماوەی ۳۰ خولەک بیدەن لە قژتان و کڵاو بکەنە سەرتان. پاشان بیشۆن و شانەی کەن.

چەند خاڵی سروشتی دیکە بۆ ساف کردنی قژ:

  • بۆ شۆڕدنی قژ‌تان لە ئاوی سارد یان شیلەوگەرم کەڵک وەرگرن. ئاوی داخ دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و لاوازی مووەکان.
  • جگە لەمە، لە شامپۆ و نەرم‌کەرەوەی بێ‌خوێ، بۆ بەرگیری لە وشک‌بوونی مووەکان‌تان کەڵک بگرن.
  • مووەکان‌تان لە سەرەوە ڕابگرن، دوای شۆردن، قژتان دابێنن و بە شانەیێک بەشی کەن. پاشان قژتان وەکو مێزەر بە دەوری سەرتاندا ئەڵقە بکەن. لە گیرەی قژ یان کڵاوێک بۆ ڕاگیر کردنی مووەکان‌تان لە جێگای خۆی کەڵک ببەن و کاتێک وشک بوونەوە لای بەرن.
Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە