دەرمانی خۆماڵی بۆ دەستە وشک و زبرەکان

دەستەکان یەکێک لە بەشەکانی لەشن کە زۆرتر لە هەر بەشێکی دیکە بەکاریان دەبەین. لە دەستەکانمان بۆ کارەکانی ڕۆژانەمان کەڵک دەگرین. زۆربەی خەڵک لە دەستەکانیان پارێزگاری ناکەن. هەر لەبەر ئەوە وشک لە ئەم بابتەی کانیاو هەوڵمان داوە دەرمانی خۆماڵی بۆ دەستە وشک و زبرەکان بە ئێوە بناسێنین. بڵام لە سرەتادا وا باشە بزانین هۆکارەکانی زبر بونی پێستی دەست چیە.

هۆکارەکانی زبر بونی پێستی دەست

  • وشکی هەوا
  • ئاو و هەوای سارد
  • شێداری کەم
  • چوونە بەر تیشکی خۆر
  • کەڵک گرتنی زۆر لە ئاو
  • کەوتنی مادە کیمیاویەکان لە دەست، وەکو کلۆری ناو ئاوی مەلەوانگە
  • کەڵک گرتنی زۆر لە ئاو و سابوون

کاریگەری لەسەر وشک بوونی پێستی دەست هەیە. هۆکاری دیکە وەکو نەخۆشینەکانی پێست وەکو: پێسۆریازیس و ئێگزێما و هەروەها هەستیاری بە هەندێک لە دەواکان دەتوانێت ببێت بە هۆی وشک بوونی پێست. بەڵام هیواتان لە دەست مەدەن. ئێوە دەتوانن دەستەکانتان بە دەوا خۆماڵیە سادەکان نەرم و جوان بکەنەوە.

لەم بابەتەی کانیاو 10 دەرمانی خۆماڵی بۆ دەستە وشک و زبرەکان‌تان پێ دەناسێنین:

دەرمانی خۆماڵی ڕۆنی زەیتوون

دژە ئوکسدانەکان و ترشە چەوریە تەندروستەکانی ناو ڕۆنی زەیتوون بۆ دەستی وشک زۆر باشن. دەست نەرم و شێدار دەکەن و تایبەتمەندی دژە پیری‌یان هەیە. دەستەکانی خۆتان بە ڕۆنی زەیتوونی گەرم بۆ ماوەی 5 هەتا 10 خولەک و دووڕا لە ڕۆژدا مەساج بدەن. ئەم کارە دەستان نەرم ئەکات. تێکڵاوەیەکی ڕادەیەکی هاوچەشن لە ڕۆنی زەیتوون و شەکەریش هەرباشە. ئەم تێکڵاوە خۆماڵیە بە جووڵەی بازنەیی دەست بۆ چەن خولەک مەساج بدەن. 5 خولەک ڕابوەستن، دوای ئەوە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. دووجار لە هەفتەدا ئەم کارە بکەن.

جۆی وردکراو

چاک کەرەوەی گرنگی دیکە بۆ پێستە زبر و وشکەکان جۆی وردکراوەیە. ئەم مادەیە خاوێن کەرەوەی سروشتی و هەڵگری چینە. بە هۆی بوونی پرۆتین لەناویا لە وشک بوونی پێست پارێزگاری دەکات. بە تێکڵاو کردنی 5 کەوچکی چێشت خۆری جۆی وردکراو لەگەڵ نیوە کەوچکێک هەتا کەوچکێکی چایی خۆری هەنگوین و کەمێک ئاو، کرێمی لێ دروست بکەن. دەتوانن کەمێک ئاولیمۆی تازەش تێکڵاوی ئەم کرێمە بکەن. ئەم تێکڵاوە بدەن لە دەستان و 10 خولەک دوای ئەوە دەستان بە ئاوی گەرم بشون. ئەگەر جارێک لە هەفتەدا ئەو کارە بکەن تەواوە.

ڕۆنی نارگیل

ڕۆنی نارگیل تێکڵاوەیەکی تایبەتی لە ترشە چەوری هەیە کە بۆ پێستی وشک قازانجی هەیە. جگەلەمە ئازار بینینی پێست لەبەر تیشکی ژوور وەنەوشەیی خۆر کەم دەکات. ڕۆنی نارگیلی گەرم بۆ دەستەکان باشە. هەروەها کە وتمان دەتوانن بیدەن لە دەستان و 5 خولەک بە شێوەی بازنەیی مەساجی بدەن. ئەگەر ڕۆنی زەیتوون بدەن لە دەستان و شەو دەسکێش بکەنە دەستان بمێنێتۆ، باش‌ترە. هەرچی ڕۆژە ئەم کارە بکەن و ئەگەر توانیتان ئاڤۆکادۆ، ڕۆنی ناوکی ترێ، جوجوبا یان ڕۆنی بایەمی سروشتی بدەن لە دەستان. ئەم چەوریانە وەکو چەوریەکی سروشتی بۆ دەست سوودیان هەیە و شێدار کەرەوەن. جگە لەمانە ترشەی لاکتیکی ناو ئەم ڕۆنانە لە پێست پارێزگاری دەکات.

ئەم بابتەی کانیاو بۆ تۆ بەسوود ئەبێت: چۆن لە پێستی چەور ڕزگار بین؟

دەرمانی خۆماڵی: چەوری شیر

دەستەکان بە شیری تازە بۆ ماوەی 10 خولەک مەساج بدەن و دوای ئەوە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. دەتوانن هەموو ڕۆژێک ئەم کارە بکەن. 2 کەوچکی چێشت خۆری چەوری شیر و 2 کەوچکی چێشت خۆری ئاردی گەرم تێکڵاو بکەن با کرێمێک دروست بێت. بۆ ماوەی 15 خولەک بیدەن لە دەستان و دوای ئەوە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. ئەم کارە 2 تا 3 ڕا لە هەفتەدا پێشنیار دەکرێت.

هەنگوین

هەنگوین شێدارکەرەوەی سروشتیە کە تایبەتمەندی و سوودمەندی دژە ئوکسیدان و دژە میکڕۆبی هەیە. هەنگوین یارمەتی شێدار و نەرم بوونی دەستەکان دەدات و ناهێڵی پێست پیر بێت. کەمێک هەنگوین بدەن لە دەستان و بۆ 10 خولەک مەساجی بدەن، دوای ئەوە بە ئاوی شیلەو گەرم بیشۆن. هەمووڕۆژێک 1 یان 2 جار ئەم کارە بکەن با دەستەکانتان نەرم بێت. ڕێگایەکی دیکە تێکڵاوەی هاوچەشنی هەنگوین و گلیسێرینە کە دەبێت بیدەن لە دەستان و 10 خولەک ڕابوەستن، دوای ئەوە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. جارێک لە ڕۆژدا ئەم کارە پێشنیار دەکرێت.

لە تێکڵاوەیەکی دیکەدا چەن تکە ئاوی لیمۆ و ڕۆنی زەیتوون لەگەڵ 2 کەوچکی چێشت خۆری هەنگوین تێکڵاو بکەن و بیساون بە دەستاندا. کاتێک وشکۆ بوو، بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. پێشنیار دەکەین جارێک لە ڕۆژدا ئەم کارە بکەن.

ئالۆڤێرا

ئالۆڤێرا تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی سروشتی هەیە کە پارێزگاری لە شێداری پێستە وشک و زبرەکان دەکات. گەڵایەکی ئالۆڤێرای تازە ببڕن با ژێلی لێ بێتە دەرۆ. ژێلەکە بدەن لە دەستان و بە ئارامی بۆ چەن خولەک مەساجی بدەن. 10 تا 15 خولەک دوای ئەوە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. ئەم دەوا 1 یان 2 جار لە ڕۆژدا بدەن لە دەستان.

ئاولیمۆ

لیمۆ پاک کەرەوەیەکی باش بۆ پێستە کە پێست نەرم و ساف دەکات. هەروەها پێست ڕۆشن دەکاتەوە و پەڵەکانی لەناو دەبات. تێکڵاوەیەک لە ئاو، لیمۆ، هەنگوین و جوش شیرین بە ڕادەی هاوچەشن بەیەکۆ تێکڵاو بکەن و بۆ ماوەی یەک خولەک دەستەکانتانی پێ مەساج بدەن. 5 خولەک دوای ئەوە بە ئاوی گەرم بیشۆن و یەک دوو جار لە هەفتەدا ئەم کارە بکەن.

هەروەها دەتوانن ئاوی 1 دانە لیمۆی تازە و هەنگوین و ئاوی گەرم لە قاپێکی چکولەدا تێکڵاو بکەن و بۆ ماوەی 10 خولەک دەستان بخەنە ناوی. دوای ئەوە کە شۆردتان، کەمیک لە ڕۆنی ڤیتامین ئی (E) یان ڕۆنی زەیتوون بدەن لە دەستان. ئەم ڕۆنانە پارێزگاری لە شێداری سەر پێست دەکات. چەن جار لە هەفتەدا، ئەم دەرمانە بدەن لە پێست‌تان.

ماست

ماست هۆکارێکی سروشتی دیکە بۆ شێدار کردنی پێستە کە دەتوانێت لەگەڵ وشکی و زبری دەست شەڕ بکات. جگە لەمە، ترشەی لاکتیکی ناو ماست وەکو خاوێن کەرەوەیەکی سروشتیە کە وەکو هەڵگری چینە مردوەکانی پێست کار دەکات. هەموو ڕۆژێک یەک کەوچک لە ماستی تازە بدەن لە دەستان و بۆ ماوەی 10 خولەک مەساجی بدن. لە کۆتاییدا بە ئاوی گەرم بیشۆن.

لە جۆرێکی دیکەی کەڵک گرتن لە ماست، دەتوانن 2 کەوچک ماست لەگەڵ ئاردی گەرم تێکڵاو بکەن و هەویری لێ دروست بکەن. ئەم هەویرە بدەن لە دەستەکان‌تان و لیبگەڕێن با وشکۆ بێت. لە کوتاییدا بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. کەڵک گرتن لەم هەویرە، 1 یان 2 جار لە هەفتەدا پێشنیار دەکرێت.

مۆزی گەییو

مۆزێک کە زۆر گەییبێ بۆ چاک کردنەوەی پێستە وشک و زبرەکان سوودمەندە کە بە هۆی تایبەتمەندی شێدار کەرەوەیەتی. هەروەها چرچ و لۆچی پێست لەناو دەبات. دنکێک مۆزی زۆر گەییو پان کەنۆ و بیدەن لە پێست‌تان. دوای 30 خولەک بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. لە جۆرێکی دیکەی کەڵک گرتندا، نیوەی مۆزەکە لەگەڵ کەمێک هەنگوین و ڕۆنی زەیتوون جوان تێکڵاو بکەن. ئەم تێکڵاوە بدەن لە دەستان و 15 تا 20 خولەک دوای ئەوە بە ئاوی شیلەوگەرم بیشۆن. لە هەرکام لەم دەرمانانە بە لانی کەم جارێ لە هەفتەدا کەڵک بگرن.

دەرمانی خۆماڵی: ئاڤۆکادۆ

ئاڤۆکادۆ پڕلە ڤیتامینی A، C، E، و هەروەها چەوری تێرە کە یارمەتی دەرمانی وشکی پێست دەدات. جگەلەمە دەست جەوان ڕادەگرێت و لە کێش هاتنی پێست بەرگیری دەکات. نیوەی ئاڤۆکادۆی گەییو پان کەنۆ و لەگەڵ 1 کەوچکی چێشت خۆری هەنگوین تێکڵاوی بکەن. ئەم هەویرە بدەن لە دەستان و دوای 10 خولەک بە ئاوی سارد بیشۆن. دەتوان چەن جار لە هەفتەدا ئەم کارە بکەن. هەروەها پیشنیار دەکەین بەر لە ڕۆیشتن بۆ حەمام ئاڤۆکادۆ بدەن لە دەستان و مەساجی بدەن.

چەن خاڵی گرنگ

  1. لە سابوونە تونەکان بۆ شۆردنی دەستان کەڵک مەگرن
  2. لە ئامرازە وشک کەرەوەکان کەڵک مەگرن، بەجێی ئەوە لە دەسماڵ یان خاولی وشک کەڵک بگرن.
  3. لەکاتی کاری ماڵ یان باخەوانی دەسکێش بکەنە دەستان با دەستان ئازار نەبینێت.
  4. چینی پێستی مردووی سەردەستان بەلانی کەم جاریک لە هەفتەدا هەڵبگرن.
  5. لە وەرزش کردندا ئەگەر بە دەستان کار ئەکەن، دەسکێش بکەنە دەستان.
  6. خۆراکی پڕلە ڤیتامین و مادەی بەسوود بخۆن چەنکا بۆ پێست چاکە.
  7. کرێمی دژەخۆر بدەن لە دەستان.
  8. دەستان بە ئاوی زۆر گەرم مەشۆن.
Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە