خاڵە گرینکەکان لە کاتی ئەنجامی تەکنیکی ڕیلەکسێشن

یەکێک لە باش‌ترین شێوازەکانی ئاسوودەیی ڕۆح و دەروون کەڵک وەرگرتن لە ریلەکسێشنە. تەکنیکی ڕیلەکسێشن یەکێک لە بە سوودترین وەرزشەکان بۆ ڕزگار بوون لە دەست دڵەڕاوکێ و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژانەیە. ئەم شێوازە هەروەها دەتوانێت وەکو وەرزشی یۆگا  ئەنجام بدرێت. زۆر کەس بە کەڵک وەرگرتن لە ڕیلەکسێشن تەنانەت چەوریان سووتاندوە و کز بوونەتەوە. زۆربەی ئەو شێوازانەی کە لە ئەم جووڵانەدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت، لە وەرزشی یوگا هەڵگیراوە. لە ئەم وتارەی کانیاودا بە چەند خاڵ لە بواری ڕیلەکسێشن ئاماژە دەکەین.

 تەکنیکی ڕیلەکسێشن چیە؟

 تەکنیکی ڕیلەکسێشن لە ڕاستی‌دا کۆمەڵێک لە حەرەکەت و جووڵەی ماسوولکەکانە کە دەبێتە هۆی ئارامی و ئاسوودەیی ڕۆحی و دەروونی مرۆڤەکان. زۆربەی پسپۆڕان و زانایان بڕوایان هەیە کە لەش، ڕۆح و دەروون پەیوەندی نزیکیان پێکەوە هەیە. مرۆڤەکان ئەو کاتەی کە ئاڵۆزی ڕۆحی زۆریان ببێت، لەشیان گرژ دەبێتەوە. کەڵک وەرگرتن لەم تەکنیکانە وەکو دەوایەک بۆ تێپەڕ کردنی بارودۆخ و هەل‌ومەرجی ئاڵۆز و دڵەڕاوکێ‌ وایە.

لە ڕاستی‌دا بەڕێوە بردنی حەرەکەتی ئەم تەکنیکە هیچ سەخت و دژوار نیە و دەتوانن لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا لە ماڵەوە یان لە شوێنی کارەکەتان ئەنجامی بدەن. ئەم تەکنیکە کە ئاسوودەیی‌ بەرهەم دەهێنێت، لە ئەمڕۆدا لە نێوان خەڵکی جیهان پلە و مەقامێکی گرینگی هەیە.

تەکنیکی ڕیلەکسێشن

قازانجەکانی تەکنیکی ڕیلەکسێشن:

هەروەها کە وتمان، ڕیلەکسێشن قازانجی زۆری بۆ لەش هەیە. ڕیلەکسێشن یارمەتی لەشت دەدات هەتا لەو گرژی و گیراویە ڕزگارت بێ و هەست بە ئازادی ڕۆحت بکەی. زۆربەی پسپۆڕەکان بڕوایان وایە کە هیچ هێزێک بەهێزتر لە هێزی ویست و بڕیاردانی دەروونی مرۆڤەکان نیە.

ئەو کاتەی کە مرۆڤەکان دڵەڕاوکێ و ئاڵوزی ڕۆحی و دەروونی زۆریان هەیە، بە دڵنیایەوە ناتوانن بە باشی بڕیاری ڕاست و تەواو بدەن. هەر لەبەر ئەوە زۆربەی دەروون‌ناسەکان بڕوایان وایە کە کەڵک وەرگرتن لەم تەکنیکانە زۆر بە ساکاری دڵەڕاوکێ کەم دەکات و ئارامی ڕۆح و هێزی ویست و بڕیاردانی مرۆڤەکان زۆر دکات. ئەم تەکنیکانە قازانجی تریشیان هەیە کە لەوانە دەتوانین بەرگیری کردن لە گرژی ماسوولکەکان، کەم کردنەوەی دڵەڕاوکێ، ترس، بێ خەوی، خەمۆکی، هیلاکی، ئێشی سک، ژانە سەری مایگرێن، سەرئێشە، ئێشی پشت، کۆنتڕۆلی پەستانی خوێن یان تەوژمی خوێن و کۆنتڕۆلی ترسی فۆبیا ناو بەرین.

ئەگەر بمانەوێت هەرکام لەمانە بە دەرمان چارەسەر بکەین، هەرکامیان چەند مانگی پێویستە. ڕەنگە لە ئاکامیش‌دا بە تەواوی بە دڵخوازەکان‌مان نەگەین.

تەکنیکی ڕیلەکسێشن

جۆر و شێوازەکانی ڕیلەکسێشن:

ڕیلەکسێشن لەو تەکنیکانەیە کە لە زۆریەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا پەرەی سەندوەو بڵاو بوەتەوە. ئەم شێوازی وەرگرتنی ئاسوودەییە لە ئێستادا لە نێوان خەڵک‌دا لایەنگری زۆری هەیە. ئەم تەکنیکە بە دوو شێواز بەڕێوە دەچێت. لە یەکەمین شێواز‌دا مرۆڤەکان لە درێژخایەن‌دا ئەم تەکنیکانە بەڕێوە دەبەن و ئەم شێوازە فێرکاری تایبەت بە خۆی هەیە. بەڵام لە شێوازی دووهەم‌دا پێویست بە بەڕێوە بردنی جووڵە پێشەکیەکان نیە و زۆر زوو دەتوانن گرژی ماسوولکەکان‌تان لەناوبەرن. لەم درێژەی ئەم وتارە‌دا زیاتر لە شێوازی دووهەم باس دەکرێت.

تەکنیکی ڕیلەکسێشن

ڕیلەکسێشنی خێرا:

بۆ بەڕێوە بردنی ڕیلەکسێشنی خێرا، ئێوە تەنیا 10 خولەک کات‌تان دەوێت. هەروەها هیچ ئامێر یان کەرەستەیەک پێویست نیە. ئێوە تەنیا دەبێت لە ١٠ خولەک‌دا ماسوولکەکانی خۆتان گرژ بکەنەوە و چەند جارێک هەناسەی قووڵ هەڵکێشن. هەوا و ئۆکسیجن لە ڕێگەی لووتەوە هەڵمژن و بە هێواشی لە ڕێگەی دەمەوە بیدەنە دەرەوە. لەسەر ئەم پرۆسەیە هەتا ئەو کاتەی کە لە ماسوولکەکان‌تان هەست بە ئێش دەکەن، بەردەوام بن. پاش ئەمە جەستەتان شل بکەنەوە و چەند جارێکی دیکە هەناسەی قووڵ هەڵکێشن. ئەم تەکنیکە لە درێژایی ١٠ خولەک‌دا چەند جار دووپات بکەنەوە هەتا گرژی و دڵەڕاوکێکەتان بە تەواوی لەناو بچێت.

تەکنیکی ڕیلەکسێشن

خاڵە گرینگەکانی کەڵک وەرگرتن لە ڕیلەکسێشن:

هەروەها کە وتمان، ئەم تەکنیکە لەو تەکنیکانەیە کە لە وەرزشی یوگادا زۆر بەکاری دەبەن. ئێوە دەتوانن بۆ فێربوونی باش‌تر و بنەمایی‌تری شێوازەکانی ڕیلەکسێشن، سەرێک لە پۆلەکانی یوگا یان بابەتە پەیوەندی‌دارەکانی‌ دیکە بدەن. کەڵک وەرگرتن لەم شێوازە لە درێژخایەن‌دا یارمەتی زۆری جوانی و سەلامەتی پێست دەدات. ئێوە دوای ماوەیەک دەتوانن جوانی لە ناو پێستی خۆتان‌دا ببینن. بۆ وەرگرتنی زانیاری زۆرتر لە شێوازە بڕواپێکراوەکان لەم بوارەدا دەتوانن کتێب بخوێنەوە یان فایلە دەنگیەکان گوێچکە بدەن.

ئەگەر جوان سەرنج بدەن دەبینن کە دەتوانن ئەم تەکنیکانە لە هەر شوێنێک‌دا بەڕێوە بەرن. کەڵک وەرگرتن لە چایەکان و خواردنەوە ئارام کەرەوەکان بۆ مانەوەی زۆرتری ئارامی و ئاسوودەیی ڕۆحی‌تان یارمەتی‌تان دەدات. تێبکۆشن لە ڕادەبەدەر ماسوولکەکان‌تان مەخەنە ژێر گوشارەوە. دوای هەست کردنی ئێش بە زووترین کات ماسوولکەکان‌تان شل بکەن و چەند هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژن. کەڵک وەرگرتن لە جل‌و بەرگی ڕەنگی جوان و ئاسوودە، کاریگەری ئەم شێوازە دەباتە سەرەوە.

شێوازی تەکنیکەکە

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە