خانمە قەڵەوەکان بەم جل‌و بەرگانە کز دێنە بەرچاو

یەکێک لە کێشە سەرەکیەکانی خانمە قەڵەوەکان ئەوەیە کە باریک‌تر دەرکەون. لە ئەم بابەتەی کانیاودا ئەو جل‌و بەرگانەتان پێ‌دەناسێنین کە باریک‌تر دەرتان دەخەن. ناتوانی بەیانی کە لە خەو هەستای نیەت بێنی خۆت خۆش‌ئەندام بکەی و لە خولەکێک‌دا ، بە ئەندامی ئایدیاڵی خۆت بگەی. بەڵام فێڵی سادە و بێ‌قڕە هەیە کە دەتوانی بەلانی کەم قەڵەوی خۆت لە چاوی خەڵک داشاری. بۆ ئەم کارە دەبێت لە کاتی کڕینی جل‌و بەرگدا چەن خاڵ لەبەرچاو بگری. دەبێت چەن بنەما بۆ ڕێک خستنی جل و بەرگەکانتان بزانن.

ئەو جل‌و بەرگانەی کە خانمە قەڵەوەکان کز تر دەخەنە بەرچاو:

تۆ ئەو کەسەی کە جل و بەرگەکەت بە خەڵکت دەناسێنێت. ئەمە بەومانایە کە قەڵەو یان باریک بوون، پەیوەندی بە جل و بەرگەکەتەوە هەیە. ڕەنگی جل و بەرگ یان تەرحەکەی دەتوانێت مرۆڤ قەڵەو یان باریک‌تر نیشان بدات. لەم بابەتەی کانیاو فێرت دەکەین کە چۆن لە چەن خولەکدا زۆر سادە و بێ‌زەحمەت، تەنیا بە جل و بەرگ چەن کیلۆ کزتر دەربکەوی.

لەم ڕەنگانە دووری بکە

بۆ ئەوەی کە کز دەرکەوی، دەبێت هەندێک لە قەڵەوی لەشت دابشاری. بۆ ئەم کارە دەتوانی بچی بەلای ڕەنگە تاریکەکاندا. لەبەر ئەوەی کە ڕەنگە ڕۆشنەکان شێوازی ڕاستەقینەی جەستەت دەردەخەن و ئەمە ئەوشتەیە کە دەبێت لی دوور بکەویتەوە. بۆیە پێشنیارتان پێدەکەین کانتۆری جل و بەرگەکەتان زۆرتر بە ڕەنگە تاریکەکان وەکو: ڕەش، مۆر، شین و سەوزی تاریک پڕ بکەن و کەمتر ڕەنگی ڕۆشن وەکو: سپی، زەردی لیمۆیی، ئاوی ڕۆشن و پەمەیی بەکار بهێنن.

ناسک وەکو گەڵای گوڵ

جنسی قوماشی جلەکان، لە کز دەرکەوتن‌ زۆر کاریگەرە. ئەگەر دەتەوێ باریک ببیندرێیت، دەبێت بەجێی قوماشی زبر کە تاروپۆی گەورەی هەیە، قوماشێک هەڵبژێری کە وەکو هەورێشم نەرم و ناسکە. ئەو جل‌و بەرگانەی کە قوماشەکەی قەویە و تەرحی بەرزەوەبووی بەسەرۆیە، بەکەڵکی تۆ نایەت. لە بواری دیزاینی قوماش‌دا، باش‌ترین هەڵبژاردە بۆ ئێوە ئەو قوماشەیە کە سادە بێت یان ڕێ ڕێی سەرەوخواری بێت. بەڵام ئەگەر دڵت بە قوماشی تەرحدارەوەیە، قوماشێک بکڕە کە گوڵ و شکڵ و شێوەی چکولە و چوارخانەی بە سەرەوە بێت.

خانمە قەڵەوەکان پانتۆڵی درێژ لەبەر بکەن

بۆ هەڵبژاردنی پانتۆڵ دەبێت هۆشت ببێ و دا‌‌هێنەر بی. واتە لەجێی هەڵبژاردنی قوماشی ناسک و نەرم، قوماشی قایم هەڵبژێری کە بە ئاسانی بنووشتێتەوە. ئەم جنسی پانتۆڵە سک و ڕان ڕێک‌وپێک دەکات. هەڵبەت بە مەرجێک کە پانتۆڵی ڕاستە و درێژ هەڵبژێرن. دەبێت شەلوارەکەتان ئەوەندە درێژ بێت کە هەتا سەر پێڵاوەکان‌تان داپۆشێت. ئەگەر شەلوارەکەتان خەتی ئەتۆیشی ببێت، زۆر باش دەبێت و یارمەتیت دەدات بە ئامانجەکەت بگەی. لەبیرتان بێت کە پانتۆڵ پێویستە ڕاست لە ناوقەدتاندا بێت، نە سەرتر و نە خوارتر.

خانمە قەڵەوەکان پێڵاوی پاژنەبەرز لە پێ بکەن

ئەگەر دەتەوێت باریک دەربکەوی پێڵاوی پاژنەبەرز لە پێ بکە. پێڵاوێ کە هەڵیدەبژێرن دەبێت بەلانی کەم 6cm بەرز بێت هەتا تۆ باریک‌تر دەربخات. ئەگەر پای قەڵەوت هەیە، باش وایە پێڵاوێ هەڵبژێری کە بەنی پانی هەیە. بەنی باریک قەڵەوی پێ چەن کەڕەت زیا دەکات.

تۆزێک ئنگلیزی

ئالیسۆن بێرلین، مۆدناسی ئنگلیزی پێشنیار دەکات بۆ کز دەرکەوتن، تەنوورەیەک بکەنە پاتان کە لە شێوازی پیتی A ئنگلیزی دەچێت. گونجاوترین تەنوورەکان بۆ خانمە قەڵەوەکان ئەوەیە کە درێژایی تەنوورەکە هەتا سەر ئەژنۆ بگات. لەبیرت نەچێت تەنوورە کورتەکان، تۆ قەڵەوتر دەردەخات. هەڵبەت ئەگەر پێ و قولاپەی قەڵەوت هەیە، تەنوورەیەک شیاوە کە هەتا ژێر قولاپەت بێت.

خانمە قەڵەوەکان یەخە حەوت لەبەر بکەن

تەنانەت یەخەی کراسەکەت کە دەیکەیە بەرت، لە قەڵەوی و کزی کاریگەرە. لەبەر ئەوەی کە باریک‌تر دەربکەوی دەبێت کراسی یەخە حەوت (شێوەی V) لەبەر بکەی. ئەم جۆرە یەخە مل‌ بەرزتر دەردەخات و چاو تووشی هەڵە دەکات کە جەستەی تۆ بەتایبەت نیوەی سەرەوەی، باریک‌تر ببینێت.

خانمە قەڵەوەکان سەعاتی خۆڵی لەبەر بکەن

دەپرسن مەبەست لە سەعاتی خۆڵی چیە؟ ئەو جل‌و بەرگانەی کە لە بەشی ناوقەددا تەنگ دەبنەوە و وەکو سەعاتی خۆڵی وان، ئێوە کز دەکەنەوە. لەبەرئەوە دەبێت بەشوێن جل و بەرگێکدا بگەڕێن کە ڕێک لە سەعاتی خۆڵی دەچێت و لە ناوقەددا باریک بووەتەوە. نهێنی کاری ئەم جۆرە جل‌و بەرگانە لەوەدایە کە بەشە قەڵەوەکانی سەرەوە و خوارەوەی لەشتان جوان دادەپۆشێت و ناوقەدەکەی چونکا تەنگە، باریک‌تر بەرچاو دەکەوێت. هەندێ کات بە قایشێکی جوان و ناسک دەتوانن جل و بەرگەکەتان بە شێوازی سەعاتی خۆڵی دەربهێنن. بە لەبەر کردنی ئەم جل‌و بەرگە، دەبێت خۆتان ئامادە بکەن زوو زوو پێتان بڵێن چەنێ کز بووی!

لە ستایلی یەک ڕەنگ کەڵک بگرن

شتێکی دیکە کە یارمەتیت دەدات باریک‌تر بەرچاو بکەوی، لەبەر کردنی جل و بەرگی یەک ڕەنگە. کردنەبەری جل‌و بەرگە قەرەباڵغ و زۆر ڕەنگینەکان، بەرزی باڵا لە خۆی‌دا دادەشارێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە تۆ هەرچەن باڵابەرزتر بیت، کزتر بەرچاو دەکەوی. کەوایە تۆ نابێت بەهیوای جل و بەرگی ڕەنگین بیت. ئێستا بیر لەوە بکەنەوە کە لەبەرکردنی جل و بەرگێکی سەرتاپا یەک ڕەنگ، وەکو سووری زۆر تاریک چەندە تۆ کز و فیت(fit) دەردەخات. لە کاتێکدا کە جل و بەرگێکی زۆر شازی زەرد و سپی قەت ئەو کارە ناکەن.

فێڵێکی تر بۆ کز بەرچاو کەوتن ئەوەیە کە چاکەت و قەمسەڵەی درێژ لەبەر بکەی. بەڵام لە بیرت نەچێت، مەرجی هەیە و ئەوەیە کە دوگمەکانی نەبەستی. چاکەتێک بەکار بێنە کە ئۆپێلی سەرشانەی نەبێت و دوگمەکانی باز دابنێ.

خانمە قەڵەوەکان

کراس بکەنە بەرتان

کاتێک کە قەڵەوی، کراسی یەک ڕەنگ زۆرتر لە چاکەت و تەنوورە،  فریات دەکەوێ. بەگشتی کراسی سەرتاپا یەک ڕەنگ یان ڕێ ڕێی سەرەوخوار، قەبارەی ڕاستەقینەی ئێوە ناخاتە بەرچاو و بە هەڵەی بینینێک کە دروستی دەکات، ئێوە باریک‌تر نیشان دەدات. ئەم جۆرە جل و بەرگانە شوێنە قەڵەوەکانی لەشتان لە خۆیاندا دادەشارن.

هەڵە مەکەن

بۆ ئەوەی کە باریک دەرکەون، ئەگەر کانتۆری جل و بەرگەکەتان پڕکەن لە جل‌و بەرگی هەراو و قەبارە گەورە، هاوچەشنی ئەوەیە کە جل‌و بەرگی تەنگ هەڵبژێرن و واتە تووشی هەڵە بوون. جل و بەرگی هەراو یان تەسک فێڵی هەڵەیە و تەنیا ئێوە لەوەی کە هەن قەڵەوتر دەردەخەن. ئێوە بۆ باریک‌تر بەرچاوکەوتن، دەبێت قەبارەی خۆتان بزانن و هەر لەو قەبارە جل و بەرگ لەبەر بکەن.

ملوانکەی درێژ

کاتێک کە جل و بەرگ لەسەر قەڵەوی و باریکیتان کاریگەری هەیە، دەبێت لە هەڵبژاردنی ئکسسوارتەکانیش، چ زێڕ و چ لەچک و مل‌بەست هۆشتان ببێت. بۆ ملوانکە ئەوانە هەڵبژێرن کە درێژ و جوانن. بۆ گوارەش، هەر لەم فێڵە کەڵک بگرن. باش وایە دەسماڵی درێژ بخەنە دەوری مل‌تان و مەیپێچن بە دەوری ملتان‌دا، بەڵکو لە دوو لاوە شۆڕی بکەنەوە. درێژایی دەسماڵ یان مل‌بەستەکە، هەڵەی بینین دروست دەکات و نیوەی سەرەوەی لەشتان بەرزتر و باریک‌تر دەخاتە بەرچاو.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close