جۆری کڵاوەکانی پیاوانە بناسین

سەردەمێک پیاوەکان بێ‌کڵاو لە ماڵ نادەهاتنە دەرەوە و کڵاو بەشێک لە کولتورەکەیان بوو. بۆ هەر کوێ دەچوون واتە شوێنی ئیش، ناو بازار و سەیران، جیاوازی بۆیان نەبوو. ئەوان دەبوا بە ئەکیدەوە جۆری کڵاوەکانی پیاوانە بکردایەتە سەریان و تەنیا لەگەڵ ئەوە کە هاوین یان زستان بێت، جۆری کڵاوەکانیان دەگۆڕی. بەڵام لە ئەمڕۆدا کڵاوەکان یەکێک لە ئکسوارتە سەرنج ڕاکێشەکان بۆ هەر ئافرەت و پیاوێکن. لە کڵاوی بەر هەتاوەوە هەتا کڵاوی چندراو و زستانی، هەرکامیان لە وەرزە جیاوازەکان کەڵک و قازانجی خۆیان، وەکوو پارێزگاری بەرانبەر گەرما، تیشکی خۆر و سەرمایان هەیە. جگە لەوە لە سەرنج ڕاکێش کردن و تایبەت کردنی ستایل کاریگەری بەهێزی هەیە. بەس لە کانیاو دەزانیت کە چ جۆرە کڵاوێک لە چ شوێن و جێگەیەک لە سەر بکەیت.

پێت چۆنە لەم بابەتەش کەڵک وەربگری؟ شێوازی هەڵبژاردنی جانتای پیاوانەی گونجاو لەگەڵ ستایلی ئێوە

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە زۆرن کە هەرکامیان بۆ شوێن و جێگای تایبەت بە خۆیان بەکەڵکن. لە زۆربەی کاتەکان‌دا بۆ بەرز بوونی ئاستی سەرنج ڕاکێشی ستایل بە کاری دەبەن.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی پیاوانەی فێدۆرا:

کڵاوی پیاوانەی فێدۆرا یەکێکه لە کۆن‌ترین و خۆشەویست‌ترین جۆری کڵاوەکانی پیاوانە. ئەوەی کە سەرنج ڕاکێشە و دەبێت بیزانن ئەوەیە کە ئەم کڵاوە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٨٨٢، بۆ ئافرەتان دروست کراوە. سارا بڕەنچ (Sarah Branch) بۆ یەکەمین جار ئەم کڵاوەی بۆ یەکێک لە ڕۆل بینینەکانی لە نەخشی شازادە “فێدۆرا رۆمانۆف” کردە سەری. لە ئەو کاتەوە ئەم کڵاوە بە ناوی فێدۆرا بەناوبانگ بوو. دوای تێپەڕین و درێژایی کات، پیاوان ئەم کڵاوەیان کردە سەریان و لە ساڵی ١٩٢٠، وەکوو خۆشەویست ترین کڵاوی پیاوانە ناسرا کە زیاتر گەنگێستەرەکان دەیان ‌کردە سەریان. لە دوای سەدەی ١٩، کڵاوی پیاوانەی فێدۆرا لەبەر شێواز و مۆدێلەکەی خۆشەویستی هەموان بوو. کڵاوی پیاوانەی فێدۆرا زۆرتر بە بۆنەی ئەکتەر و میوزیک‌ژەنە گەورەکان وەکوو مایکێل جەکسۆن و… ناوی دەرکرد. جانی دێپ لەو ئەکتەرە بەناوبانگانەیە کە هێشتا لەم کڵاوە دەکاتە سەری.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی پیاوانەی تریلبی

کڵاوی تریلبی (trilby hat) زۆربەی کاتەکان لەگەڵ کڵاوی فێدۆرا بە هەڵە دەگیرێن. کڵاوی پیاوانەی تریلبی لە خوری و بەن و حەسیر دروست دەبێت و لێوارەکانی لە کڵاوی فێدۆرا کوڵ‌ترە و چوارچێوەکەی بەرزترە و تەنیا بۆ مۆد و جوانی بەکار دەبرێت. ئەم کڵاوە بۆ وەرزەکانی بەهار، هاوین و پاییز شیاو و گونجاوە. چین و تو‌ێ دەوڵەمەندەکانی کۆمەڵگا وەکوو جاستین تیمبێرلیک ئەم کڵاوە دەکەنە سەریان.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی پیاوانەی پاناما

کڵاوی پیاوانەی پاناما لەو ئکسوارتانەیە کە بۆ قەراغی زەریا و ناوچە گەرمەسێری و هێڵە ئیستواییەکان باشە. ئەم کڵاوە لێواردارە بۆ هاوینی زۆر گەرم دروست کراوەو بەکەڵکی زستان نایەت.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی پیاوانەی شاپۆ

کڵاوی پیاوانەی شاپۆ (Shapo hat) کە بە کڵاوی داربیش بەناوبانگە. کڵاوێکی قایم و ڕەق، نمەدی و بە لێوارەی ناسکە و لە شتە سەرەکیەکانی ستایلێکی ئنگلیزیە. دەتوانن ئەم کڵاوە پیاوانە لەگەڵ چاکەتی چوار دوگمە، شەلواری قوماش و پێڵاوی عەرزی لەبەر بکەن. هەندێک لە ئەکتەرەکان وەکوو چارلی چاپلین، جان کلیز (John Cleese) لەم مۆدێلە کڵاوە دەکەنە سەریان.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی پیاوانەی بێرێت

کڵاوی بێرێت (beret hat) بە بۆنەی شێوەی ڕواڵەتیەوە بە کڵاوی لار بەناوبانگ بوە و زۆرتر لەناو قوتابیەکانی هونەر و هونەرمەندەکان خۆشەویستە. ئەم کڵاوە یەکێک لە هێماکانی وڵاتی فەڕەنسایە و بە شێوازی نەریتی لەم وڵاتە دروست دەکرێت. کڵاوی پیاوانەی بێرێت لە جەنگی جیهانی دووەم وەکوو هێمای هێزە چەکدارەکانی وڵاتی فەڕەنسا کەڵکی لێ‌وەرگیرا و دوای ئەوە لە ساڵی ١٩٦٠، لە گشتی جیهان خۆشەویست بوو. دوای ئەوە هەموان کردیانە سەریان و بوو بە هۆی دڵخۆشی و شانازی فەڕەنسیەکان.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی پیاوانەی کابۆی

کڵاوی کابۆی، لێوارەی پێچاوپێچ و پانی هەیە و شوانەکانی ئەمریکای باکور (کابۆیەکان) بۆ بەرگیری لە تیشکی خۆر، باوەشێن کردن و هەڵگرساندنی ئاور کەڵکیان لێ وەردەگرت. کڵاوی کابۆی بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٧٢٥، بە هاوشێوەسازی و چاولێکردنی کڵاوی ئیسپانی واکرۆ بەرهەم هات. کابۆی بە مانای ئەو کەسەیە کە کاروبار و چاودێری گاکانی ناو دەشتەکەی لە ئەستۆ گرتوە. ئەم کڵاوە تەنیا وەکوو هێمای کولتوری ئەمریکا لە جەژن و فێستیڤاڵەکان‌دا دەبینرێت و لە ماڵەکان دێتە دەرەوە.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی تاپ هەت

بە بینینی ئەم کڵاوە واتە کڵاوی تاپ هەت (top hat) لەوانەیە بیری سێحر و جادوگەری بکەونەوە کە لە کڵاوەکەوە کەروێشکێک دێتە دەرەوە. ئەم کڵاوە بۆ یەکەمین جار لە جنسی نمەد بە لێوارەی خوری دروست کرا. بەڵام بە درێژایی کات شێوازی دروست کردنەکەی گۆڕدرا. شتێکی سەرنج‌ڕاکێش کە دەبێ بیزانن ئەوەیە کە لە سەدەی ١٩، ئەم کڵاوەیان بە ناوی قۆڵە کوورە دەناسی. لەبەر ئەوەی کە ئابراهام لینکۆلن لە کاتی سەرۆک کۆماریەتیدا لەم کڵاوەی دەکردە سەری. هەڵبەت کڵاوەکەی لینکۆلن تۆزێ لە شێواز و ئاستی شیاوی خۆی بەرزتر بوو. بە پای وێژەی هەندێ کەس هۆکاری بەرز بوونی کڵاوەکەی ئەوە بوو کە ئەو دەیویست نامە و بەڵگە نهێنیەکانی لە ژێری‌دا دابشارێت.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

کڵاوی بەیس بۆڵ

ئەم کڵاوە کە زۆربەی خەڵک بە ناوی کڵاوی وەرزشی دەیناسن، تەنیا وەرزشکارەکان نایکەنە سەریان. بەڵکوو لە ناو کوڕ و کچە گەنجەکانیش زۆر خۆشەویستە و تەنانەت بڕێک لە سوپاو هێزە چەکدارەکانی جیهان لەم کڵاوە وەکوو بەشێک لە جل و بەرگە هاوبەرگەکانیان کەڵک دەگرن. کڵاوی بەیس بۆڵ بۆ یەکەمین جار لە ساڵی ١٨٦٠، کەسێک بەناوی برۆکلین ئێکسیلسیزر کردیە سەری. لە سەرەتادا لێوارەکانی کوڵ‌تر لە مۆدێلی ئەمڕۆیی بوو، جۆرێ کە دەم‌وچاوی مرۆڤی بەرانبەر بە خۆر پارێزگاری نادەکرد. بەڵام لە ئەمڕۆدا دوای درێژایی و تێپەڕینی کات، توانیویەتی شێوازێکی ستاندارد و ڕێکی ببیت.

جۆری کڵاوەکانی پیاوانە

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close