جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان

جوانکاری دەم‌و چاو دەتوانێت بۆ بریقە دانەوە و پرشنگدانەوە یان گۆڕانی ڕوخسار بێت بەڵام بە شێوازێک کە کەس نەزانێت. کەڵک وەرگرتن لە کرێم پودر، کرێمی دژە خۆر و کەلوپەلی جوانکاری‌تر دەتوانێت ئێوە وەها بگۆڕێت کە قەت بڕوا ناکەن ئەوەندە کاریگەر بێت. هەروەها دەتوانێت بۆ ڕۆشن نیشان‌دانی پێست کەڵکی لێ‌ وەربگیرێت. بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێنمایی و فێڵەکانی جوانکاری دەتوانن دەم‌و چاوی خۆتان بە تەواوی بگۆڕن. لەم نووسراوەی کانیاودا خاڵەکانی جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان بە ئێوە فێر دەکەین.

خاڵەکانی جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان

ئەم خاڵانەی جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان یارمەتی ئێوە دەدات هەتا لە پشت ڕواڵەتێکی نوێ‌دا خۆتان داشارن. بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی جوانکاری دەتوانن ڕواڵەتێکی بە تەواوی جیاواز لە خۆتان دروست بکەن. زۆربەی خەڵک پیان خۆشە دەرنەکەوێت کە جوانکاریان کردوە  تا جوانی زۆرتر دەرکەوێت، بەتایبەت مرۆڤە بەناوبانگەکان تێ‌دەکۆشن زۆر ئاسایی بن و جوانکاریەکەیان لە سەر فەرشی سوور دەرنەکەوێت.

پشت چاوی ڕەنگی ڕۆشن‌ بەکار بێنن

ئەو کەسانەی کە تازە هاتوونەتە ناو جیهانی جوانکاریەوە، نازانن کە شەید(Shade) یان پشت چاوی تاریک ئەوان لە ئامانجی سەرەکی دوور دەخاتەوە. لە کاتێک‌دا کە ڕەنگە ڕۆشن‌ترەکان یارمەتیان دەدات کە لە ئامانجەکەیان نزیک‌تر ببنەوە. دەتوانن ئەم کارە بە بڕۆنزە کردنێک کە دوو پلە لە پێستیان ڕۆشن‌ترە بە باشی ئەنجام بدەن. هەروەها شەید و پشت‌چاوی ڕوون‌تر بۆ خڕوپڕتر نیشان دانی ئێسکەکانی ڕوومەت، لووت، ژێر برۆ و چەناکە کەڵک وەردەگیرێت.

پێشنیار دەکرێت بۆ ئەم کارە فڵچەیەکی جوانکاری بەکار بەرن. بۆ نموونە ئەگەر ناتانەوێت دەمارەکانی پێست‌تان دەربکەوێت، باش وایە کرێم پودر بەکاربەرن. ئەم کارە بۆ هاوین و وەرزە گەرمەکانی ساڵ فێڵێکی کاریگەرە.

جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان

جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان: پودری بڕۆنزەی خۆتان بگۆڕن:

لە شەیدی گەرم کەڵک بگرن. باش‌ترین هەڵبژاردەکان شەید و پشت‌چاوی بێ‌لایەن تۆزێ بەرەو خۆڵەمێشیە کە لە تێکڵاو کردنی لەگەڵ بڕۆنزە، هەمووکات ئاسایی دەردەکەوێت. تەنیا دەبێت سەرنج بدەن کە نێوان دوو ڕەنگەکە ناسک بێت و دەرنەکەوێت. ئەم کارە بە دەستێک بکەن و بە جۆرێک بیکەن کە هێچ هێڵێک لە نێوان دوو ڕەنگەکەدا نەبێت. هەروەها فڵچەی تایبەت بە جوانکاری هەیە کە دەتوانێت باش‌ترین کاریگەری لەسەر پێست‌تان ببێت. بە کرێم پودر، کەوانی نێوان موو و تەوێڵ ڕۆشن بکەنەوە و هەتا کرۆژەی لووت و سنووری لێوەکان بیبەن. دەتوانن لووت‌تان بە کێشانەوەی هێڵی قاوەیی باریکی ڕوو بە خوار، بە کرێم پودری تاریک زۆر جوان‌تر دەربخەن.

برۆی پان‌تر شیاوترە:

لەوانەیە ئەم قسە بۆتان سەرنج ڕاکێش بێت کە برۆی پان‌تر بۆ دەم‌وچاوە باریکەکان گونجاو‌ترە. برۆی پان‌تر دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەوێڵ زۆرتر بەرچاو بکەوێت. برۆکان دەبێت پانێکی ئاسایی بن. هەروەها چەماوەیەکی شیاو لە برۆکانتان دروست بکەن. ئەم کارە دەم‌و چاوە باریک و درێژەکان، جوان‌تر دەردەخات.

جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان

جوانکاری چاوپشیلەیی‌تان لەبیر نەچێت:

جوانکاری چاو پشیلەیی یەکێک لە سەرنج‌ڕاکێش‌ترین جۆرەکانی جوانکاریە. پێشنیار دەکەین لێوارەکانی دەرەوەی چاوتان بە هێڵێکی باریک بکێشن. ئەم کارە دەم‌و چاو کۆدەکاتەوە. هەڵبەت دەبێت هۆشتان ببێت کە لەڕادەبەدەر و نائاسایی چاوەکان نەکێشنەوە. ئەم کارە شێوازێکی سێ‌گۆشە لە دەم‌و چاودا دروست دەکات و شێوازی ئاسایی دەم‌و چاو دەگۆڕێت. بەجۆرێ کە چاوەکان بەرچاوتر دەردەکەون و لە دوور کردنەوەی سەرنجەکان لە لای خوارووی دەم‌و چاو زۆر کاریگەرە و سەرنجەکان بۆ لای ژووروو، واتا لای چاوەکان ڕادەکێشێت. هەر لەبەر ئەوەیە کە زۆربەی مۆدێلەکان و ئەکتەرەکان لە جوانکاری چاوپشیلەیی کەڵک وەردەگرن.

جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان

جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان: بەرچاو خستنی ناوەڕاستی دەم‌و چاو:

ئەگەر دەتانەوێت دەم‌و چاوتان درێژ دەرکەوێت، بەتایبەت ئەگەر دەم‌و چاوتان خڕە، دروست کردنی مەودای زۆرتر لە بەینی سەرەوە و خوارەوەی دەمووچاو لە جیاتی ڕاست و چەپ، کاریگەر دەبێت. لەبەر ئەمەش ئێوە دەبێت ناوەڕاستی دەمووچاوتان ڕۆشن‌تر و بەرچاوتر بکەن. لە ناوەڕاستی لووتەوە دەست پێبکەن و بچن بۆ لای لێواری لێو. هەروەها دەتوانن بەشەکانی خوارەوەی دەمووچاوتان ڕوون‌تر بکەن. ئابەم شێوە سەرنجەکان لە پانایی دەمووچاو بۆ درێژایی دەچێت.

جوانکاری بۆ دەم‌و چاوە باریکەکان: لەسەر چاو فۆکوس بکەن:

خاڵێک لە پرۆسەی جوانکاریدا هەیە کە دەڵێت ئەگەر لێوەکان‌تان لەڕادە بەدەر بریقەدار بکەن، وەکو پەڵەیەکی پەمەیی بەرچاو دەکەوێت. لەکاتێکدا کە ئەگەر ناوەندی سەرنجەکان بۆ چاوەکان ڕاکێشن، زۆر باش دەبێت. هەرکات لێوەکان گەورەتر یان ڕەنگین‌تر بن، چاوەکان چکوولەتر بەرچاو دەکەون. ئەگەر دەتانەوێت لێوەکان زینووتر و جوان‌تر بن، لە خەتی لێو کەڵک وەربگرن. بەڵام ئەگەر لێوەکان گەورەتر بکەنەوە، شوێنەکانی تری دەم‌و چاو چکوولەتر دەردەکەون.

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە