تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

ئەگه‌ر ئێوەش بە كانتۆری جل و بەرگەکان‌تان دڵخۆش نین و بەشوێن ڕێگایەک بۆ نوێ کردنەوەی ئەون، لەگە‌ڵمان بن با 6 تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان تان پێ بناسێنین. بە کڕینی هەرکام لەم کەل‌وپەلانە كانتۆرەکەتانی پێ بڕازێنەوە. لەبەر کردنی هەریەک لەم جل‌و بەرگانە و تێکڵاوە پێشنیار کراوانه، ئێوه بۆ جیهانێکی نوێ رائەکێشێنێ و واتان لێ ده‌کات سه‌ر‌نجی هه‌موان بۆ خۆتان راکێشن. هاوڕێی کانیاو بن بۆ ئەوەی ببن بە کەسێکی سەرنج ڕاکێش.

٦ تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان زۆرن بڵام ئەمە هوڵمان داوە ٦ دانە لوانە وا لە هموان سەرەنج ڕاکێشترن هەڵبژێرین.

جەژن و ئاهەنگە تایبەتەکان

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

لەم ڕۆژەدا لەبەر کردنی پانتۆڵی قەبارە تەنگ و کەمێک بریقەدار له‌گەڵ چاکەتی سپورت باو بوە. لە هەمان ‌کات‌دا سه‌ر‌نجی کەسانێکی زۆری بۆ خۆی راکێشاوە. هەوڵی سەرەکی له‌م تێکه‌ڵ کردنه ئه‌مه‌یه که پانتۆڵ و چاکەته‌که له یەک ڕەنگ بن، بەڵام له یادتان نەچێت که قوماش و شێوازی ڕەنگی پانتۆڵ و چاکەتەکه به گشتی نابێت له یەک بچێت. ئه‌م جیاوازیه بچوکانه ئەبن به هۆی جوان‌تر بوون و جیاواز بوونی ئەو تێکڵاوه بەکارهاتوانه. بەڵام شایەنی باسه ئەم تێکڵاوه که پێش‌تر باسمان کرد به کراسێکی پیاوانەی سپی لۆکەیی نیوه تەواو دێته بەرچاو. لەبەر ئەم هۆکاره بوونی کراسێک لەوجۆره له نێو کانتۆری هەر پیاوێک گرینگه.

ئەم تێکڵاوه‌یه له هەموو ئاهەنگ‌و زەماوندەکان، کردنەوه گەورەکان، جەژن و میوانیه گرینگەکان، ئیوه ئەکات به شازترین و خۆش ستایل‌ترین کەسایەتی نێو کۆبوونەوەکە.

پیاسه کانی ئاخری هەفته

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

به دڵنیاییەوە هەمووتان ئەو نەخشانەی که ڕاستەوخۆ له جل‌و بەرگی سوپایەکان هەڵ‌گیراوه دەناسن. لەم رۆژەدا بەکارهێنانی کراسی نەخشاندراوی سوپایی لەگەڵ پانتۆڵێکی ئاسایی و یەک ڕەنگ رێک ئەخرێت و بوه به هۆی سەرنجی زۆر کەس. بەڵام شایەنی باسه که لەڕاستی‌دا رەنگی ئەم کراسانه سەوزن. بەڵام بەگشتی ڕەنگی دیکه وەکوو ئاوی و خۆڵەمێشی لایەنگری زۆری هەیه. دوای ئەوه که ڕەنگی کراسەکەتان هەڵبژارد زۆر به ئاسانی پانتۆڵێک هەر له شێوەی ئەو ڕەنگه هەڵبژێرن و رووپۆشێکی ئاسایی بو ستایلەکەتان هەڵ‌بژێرن.

لەم تێکڵاوەیه بۆ پیاسه له شەقامەکان، گەشتی ئاخری هەفته و هەنگاو لێدان به بازاڕەکان‌دا زۆر گونجاو دەبێت و له هەمان‌کات‌دا بۆ ئێوه سووک و شاز دەبێت.

سێحری ڕەنگی ڕه‌ش لەگەڵ ئاسوودەیی جلی سپۆرت

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

سەرەوه هەراو و ئاسووده، خوارەوه تەنگ و گووشەر یان بەعەکسەوه. ئەمه یەکێکه له ئالێگۆریه هەره گرینگەکان له کاتی کڕینی جلی سپورت لە همان کاتیش دا تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان ئەژمار دەکرێت. لەم کاتەدا ئەم ئالێگۆریه لەگەڵ جلی ڕه‌ش ڕێک بخەن و به پەسەند کردنی جانتایەکی گەوره و چەرمین به بەرزایی جوانی خۆی بگەیێنن. لەم تێکڵاوه دەتوانن لەگەڵ تی‌شێرت و پانتۆڵی ئاسایی و تەنانەت دەتوانن لەگەڵ پانتۆڵێکی گەرم کەرەوەی ئاسایی رێکی بخەن و جانتایەکی گەورەی چەرمیش به دەستەوە بگرن با ستایلێکی جیاواز و تایبەتیتان ببێت.

بەم شێوه جل و بەرگە که رێکی دەخەن دەتوانن به ئاسوودەیی له لای دەریا گەشت بکەن، له سەیرانگای شاری پیاسه بکەن، له کۆبوونەوه دۆستانەکانتان‌دا بەشداری بکەن و بۆ گەشتێکی کورتی 1 رۆژه بڕۆن و لەگەڵ ئەوەش‌دا که شاز و جیاواز دەردەکەون بەرزترین ئاستی ئاسوودەیی و کامەرانی له ئەزمون دەن.

هەر وەها بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە ستایلی شازی پیاوان دەتوانن ستایلی ئیدریس ئێلبا و لێکدانەوەی ئەو هەر لە کانیاو بخوێننەوە.

پێش‌کەوتوایەتی و زنجیرەیەک له رەنگی خۆڵەمێشی

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

بەڕاستی که له ئەم رۆژانەدا ئاگاداری هێزی راکێشان و ناوبانگی زنجیره ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی به ئاگایه و زۆربەی جلەکانی کانتۆرەکەی لەم ڕەنگه بەشدار نین! پیاوێکی پێشکەوتووی ئەمڕۆیی ئاگاداری هێزو سێحری ڕەنگی خۆڵەمێشیە و به لەبەر کردنی جل‌و بەرگی ئەم ڕەنگه، ستایل و شێوازی خۆی دەسەلمێنێ.

واباشە ئەم بابتەش بخوێننوە: هه‌ڵبژاردنی جل‌و به‌رگ بۆ شوێنه جۆراو‌جۆره‌کان

لەبەر کردنی کراسی پیاوانەی تریکۆ به ڕەنگی خۆڵەمێشی کاڵ له ژێر چاکەتێکی خوری خۆڵەمیشیەکی توندتر که لەگەڵ پانتۆڵێکی خۆڵەمێشی ئاسایی رێک ئەخرێت، لەڕاستیدا لەم ساڵ زۆر بە ناوبانگه و به ئاسانیش لەو دووکانانەی وا جلو بەرگی پیاوان ئەفرۆشن دەست‌تان ئەکەوێت.

ئەم  تێکەڵاوه بۆ کۆبوونەوه لەگەڵ خێزانەکەت، رۆیشتن بۆ سینەما و شانۆ، کۆبوونەوه لەگەڵ دۆستان له چێشتخانه یان قاوەخانه زۆر گونجاوه و وات لێ دەکات رازاوه و قۆز دەر کەویت.

سەرنج راکێشی قەمسەڵەی غەز له زستان

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

ئەگەر هێشتا قەمسەڵەیێک بەم وێنەیه له ناو کانتۆرەکەتان نادۆزرێتەوە، دڵنیا بن که کانتۆرەکەتان لەڕاستیدا نیوەکارەترین کانتۆرەکانی جل‌وبەرگی پیاوانەیە. به کڕینی قەمسەڵەیەکی درێژ لەگەڵ کڵاوێکی روونه غەز کارێکی هەرە گرینگه. ئەم قەمسەڵانه زۆر به ئاسانی لەگەڵ پانتۆڵی لۆکه یا خود پانتۆڵی کابۆیی هەراو یاخود هەر پانتۆڵێ که هەتانه ئەگونجێ و زۆر به فراوانی کاریگەری هەیه.

به لەبەر کردنی ئەم جۆره ستایڵه بۆ دایرە، له کۆبوونەوەکانی نێوان حه‌وتە یاخود له رێگەی هاتووچۆ بو سەنتەری لەش‌جوانی یان کۆمەڵگا وەرزشیەکان دەر کەون و ببن به سەرنج راکێش‌ترین دیمەن بۆ خەڵک.

تێکڵاوەی بێوێنه بە رەنگی کرێم و ئاوی

تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان

ئەگەرچی بۆ ئەمساڵ پێشنیار ناکرێت له دوو رەنگی جیاواز لە یەک تێکڵاوه به کار بهێنرێت، بەڵام دوو رەنگی کرێم و ئاوی زۆرترین هەڵ‌بژارده له لایەن دونیای فەشن و پیاوانی خۆش پۆش بوه. پانتۆڵی کرێمی کاڵ و جلیسقەی ئاوی تێکڵاوەیەکی بێوێنه ساز دەکەن که لەگەڵ کراسێکی پیاوانەی سپی تەواوتر دەبێت و به بەرزترین ئاستی جوانی خۆی دەگات.

لەم تێکڵاوی سێحراوی بۆ ستایڵی پیاوان دەتوانن زۆر کەڵک وەر بگرن و به ئاسانی له کۆمەڵگای فەرمی و نیوه فەرمیەکان به کاری بێنن. به سوود وەرگرتن لەم رەنگانه و ئەم ستایڵه له کۆبوونەوه فەرمیەکان یان کونفرانسەکان یاخود له دەست پێکردەکان بەشدار بن یان لەگەڵ دۆستان و خێزانەکەتان‌دا بۆ چێشتخانەیەکی کەموێنە و فەرمی برۆن و به راکێشانی سەرنجەکان بۆ خوتان له جوان پۆشین و بێوێنه بوون‌تان دڵنیا ببنەوه.

وا باشە ئەم بابتەش بەکاربێنی: هەڵەکانی ستایڵ بناسە

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە

هەروەها بخوێننەوە

Close