بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان لەناو جل‌و بەرگ‌دا

بێ‌گومان هەموومان ڤیکتۆریا بێکهام، هاوسەری یاریزانی بەناوبانگی تۆپی‌پێ، دەیڤید بێکهام دەناسین. ڤیکتۆریا بێکهام لە ئەستێرەکانی جیهانی مۆدە کە کاری خۆی بە گۆرانی‌وێژی و مۆدێل بوون، دەست پێ‌کرد و ئەوەنده سەرکەوتوو بوو کە ئێستا وەکو یەکێک لە دیزاینەرە بە ناوبانگەکانی مۆد دەیناسن. ماوەیەک لەمەو پێش ڤیکتۆریا بێکهام هاوکات لەگەڵ پێشکەش کردنی کالێکشێنی ٢٠١٩ی خۆی، ڕایگەیاند بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان بۆ جل‌و بەرگی قەدەغە کردوە.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

ڤیکتۆریا بێکهام، بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان بۆ جل‌و بەرگی قەدەغە کرد

هەرچەند کە هەتا ئێستا لە دیزاین و بەرهەمەکانی ڤیکتۆریا بێکهام کەم‌تر بیندراوە لە پێستی ئاژەڵان کەڵک وەربگیرێت، بەڵام ئەو لە دیزاینی یەکێک لە جانتاکانی‌دا، لە پێستی ماری پەیتۆن کەڵکی وەرگرتبوو. بەسەر ئەوەدا کە ئەو جانتا زۆر جوان بوو، خەڵک زۆر ڕەخنەیان لێ گرت و ناڕەزایەتیان دەربڕی. بۆیە ئەویش بریاری دا لە سالی ٢٠١٩ بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان بۆ جل‌و بەرگی قەدەغە کرد.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

هەتا بەر لە ئەم ڕاگەیاندنە، کەڵک وەرگرتن لە پێستی ئاژەڵان لە جیهانی مۆد و فاشن‌دا و بەتایبەت لە ناو دیزاینەکانی براند و مارکە گەورە و بەناوبانگەکان‌دا زۆر دەبیندرا. بەڵام لەم ساڵانەی ڕابردوودا بە زۆر بوونی زانیاری خەڵکی جیهان لە مافی ئاژەڵان، ئاژاوە و دەنگ و هەرای زۆری لێ بەرز بووەوە. هەتا ئەو جێگەی کە هەندێک لە مارکە گەورەکان کەڵک وەرگرتن لە پێستی ئاژەڵان‌یان قەدەغە کرد. دوای ئەوە ئیتر لە پێستی سرووشتی ئاژەڵان لە ناو بەرهەمەکانی خۆیان کەڵکیان وەرنەگرت.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

چی بوو کە جیهانی مۆد بیری لە مافی ئاژەڵان کردەوە؟

لە ڕابردوویەکی نزیک‌دا، هەمووان بەتایبەت مارکە لۆکس و بەناوبانگە گەورەکان، وایان دەزانی کە شازی و لاکچێری بوون، کەڵک وەرگرتن لە پێستی ئاژەڵان لە ناو جل‌و بەرگ و ئکسوارتەکاندایە. پێستە تووکنەکان بۆ دیزاینی چاکەت زۆر لایەنگری هەبوو و زۆربەی کاتەکان لە ناو کالێکشێنی مارکە گەورەکان زۆر دەبیندرا.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا ناڕەزایەتی خەڵک لە دیزاینەر و مارکە گەورەکان بوە هۆی ئەوەی کە دیزاینەر و مارکە گەورەکانی مۆد بیر لە لابردنی چەرمی تووکن و پێستی سرووشتی لە ناو بەرهەمەکانیان بکەنەوە. هەتا ئەوەی کە لە ساڵەکانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، مارکە  لوکسەکان وەکو گوچی، بێری بێری، مایکل کورس، وێرساچێ و تام فۆرد کەڵک وەرگرتن و فرۆشتنی چەرمی تووکن و پێستی سرووشتی ئاژەڵانیان لە ناو مارکەکانی خۆیاندا قەدەغە کرد. لە دوای ئەم کارە، زۆریەک لە گۆڤارەکان، فرۆشگەکان و چالاکانی جیهانی مۆد و فاشن، پشتگیری خۆیان لەم کارە ڕاگەیاند. ئەوە سەرنج ڕاکێشە کە زۆرێک لەو مارکە بەناوبانگانە بۆ ڕێکخستنی بەشی پێست و چەرمی تووکنی خۆیان چەند ساڵ تێکۆشابوون و هەوڵیان دابوو. کەڵک وەرگرتنی جیهانی مۆد و فاشن لە پێست و چەرمی ئاژەڵان وردە وردە خەریک بوو دەبوو بە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی هەندێک لە جۆرەکانی ئاژەلان.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

ئاگاداری خەڵک لە مافی ئاژەڵان

بە ئاگاداری خەڵک لە مافی ئاژەڵان، مارکەکان بڕیاریان دا کە بۆ بەرگیری کردن لە ئازاردانی ئاژەڵان و پشتگری لە مافی ئاژەڵان، کەڵک وەرگرتن لە پێست و چەرمی ئاژەڵان لە ناو بەرهەمەکانی خۆیان قەدەغە بکەن. لە سەرەتادا مارکی گۆچی ئەم گۆڕانە گەورەی پێشە سازی مۆدی دەست پێکرد. لەوە بەدوا چەرمە تووکنە دەسکردەکان هاتنە ناو جیهانی مۆد و فاشن و خەڵک زۆر بەدڵیان بوو. ئەوەی کە سەیر و سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە کە چەرمە تووکنە دەسکردەکان زۆر لە پێستی سرووشتی دەچن و لە بنەڕەتەوە لە گیا دروست کراون. لەبەر ئەم چەرمە دەسکردانە نە ئاژەڵێک کوژراوە و نە ئازار بە سرووشت دەگات.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

لە ئێستاش‌دا هەموو ڕۆژێ دەبینین کە براند و مارکێکی تر دێتە ناو ڕیزی لایەن‌گرانی مافی ئاژەڵان و کەڵک وەرگرتن لە پێستی سرووشتی ئاژەڵان قەدەغە دەکات. ئەو مارکانە جل‌و بەرگی گونجاو لەگەڵ ژینگە بەرهەم دەهێنن و دەیفرۆشن. لە ئێستادا ئەم کارە بوە بە ترێندێکی نوێ کە هەموو ڕۆژێ بە ژمارەی هەوادارانی ئەو براندانە کە لەم کارە لایەنگری دەکەن، زۆرتر دەبێت.

بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وەڵامێک بنووسە