بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان لە ئینستاگرام‌دا

لە چەن ساڵی پێشوودا، بوون بە مۆدێل و پیشەسازی مۆد و مۆدێلینگ هۆگرانی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. یەکێک لەو ئیشانەیە کە زۆرترین پارەی تێدایە. لە ئێستادا جیهانی مۆد ئەستێرەی بەناوبانگی زۆری تێدایە کە توانیویانە زۆر بە باشی لەم ئیشە‌دا خۆیان بە دنیا بناسێنن. جیهانی مۆد ئەوەندە پەرەی سەندوە کە منداڵان و تازەلاوان یان مێرمنداڵەکانیش هاتوونەتە ناوی و بوون بە بەشێکی گرینگ لە پێشەسازی مۆد. بیندراوە منداڵانی مۆدێلینگ بوون بە گۆرانی‌وێژ، سەماکەر و ئەکتەری بەختەوەر و سەرکەوتوو و هەندێ کاتیش بیندراوە ئەم منداڵە مۆدێلینگانە لە مۆدێلە گەورەترەکانی خۆیان بەناوبانگ‌تر بوون. لەم نوسراوەدا دەمانەوێت چەن‌دانە بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان لە ئینستاگرام‌تان پێ‌ بناسێنین.

مۆدێلی بەناوبانگ: ڤیلیام فرانکلین میلێربەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

 

ڤیلیام فرانکلین میلێر کە ئێستا بۆ خۆی بوە بە تازەلاوێک، لە تەمەنی ٤ ساڵانەوە هاتوەتە ناو جیهانی مۆد و مۆدێلینگەوە. ئەو ١٠ ساڵە کە لە ناو ئەم کارەدایە. ڤیلیام لە ساڵی ٢٠١٧، وەکو جوان‌ترین کوڕی جیهان ناسرا و بەسەر ئەوەی کە توانیویەتی لە جیهانی مۆددا سەرکەوتوو بێت، بەڵام زۆرتر حەز بە ئەکتەری دەکات. ئەو لە ئێستادا لە ئینستاگرام زۆرتر لە ١ ملیۆن فۆلۆی هەیە.

مۆدێلی بەناوبانگ: ئانا پواگا

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

ئانا پواگا (anna pavaga) یەکێکە لە منداڵە مۆدێلە بەناوبانگەکانی ناو ئینستاگرام کە لە ئێستادا 500 هەزار فۆلۆی هەیە. ئانا مۆدێلێکی ڕوسیە کە لە ساڵی ٢٠٠٩، لە سەنت پێتێرزبورگی ڕووسیا لە دایک بوو. ئانا پواگا ئەو کاتەی کە ٣ ساڵی بوو یەکەمین وێنەی خۆی وەکو مۆدێل بڵاو کردەوە. پێکەنینە جوانکیلەکەی و چاوە شینەکانی سەرنجی تەواوی کارناسانی جیهانی مۆدی بۆلای خۆی ڕاکێشا. ئەو لە ئێستادا بوە بە ئەکتەری فیلمە ڕوسیەکان و توانیویەتی لەم بوارەدا زۆر سەرکەوتوو بێت.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: ئالۆنسۆ ماتێئۆ

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

دایکی ئالۆنسۆ، ئەو کاتەی کە ئالۆنسۆ تەنیا ٥ ساڵی بوو، وێنەکانی کوڕەکەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکردەوە و هەر ئەمەش سەرەتای بەناوبانگ بوونی ئالۆنسۆ بوو. هەندێ کەس ئەو بە خۆش‌ ستایل‌ترین منداڵی کوڕ لەناو جیهان دەزانن. ئەو لە ئێستادا لەناو ئینستاگرام زۆرتر لە ٥٠٠ هەزار فۆلۆی هەیە.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: کریستینا پیمنووا

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

کریستینا ئەو کاتەی کە ٣ ساڵان بوو، هاتە ناو جیهانی مۆد و بوو بە مۆدێلینگ. لە ئێستادا لەناو ئینستاگرام‌دا بە زۆرتر لە ٢ ملیۆن فۆلۆ، یەکێک لە سەرکەوتووترین تازەلاوانی جیهانی مۆدە. کریستینا لەگەڵ بڕاند و مارکەی بەناوبانگی زۆر لە بواری ڕێکلامی جل و بەرگ، جانتا و پێڵاو کار دەکات. ئەو لە ساڵی ٢٠١٤، لە لایەن یەکێک لە گۆڤارەکانی ئافرەتان، وەکو جوان‌ترین کچی جیهان هەڵبژێردرا. وێنەکەی ژێرۆ، وێنەی ٥ ساڵی پێشوی ئەوە. ئەوکاتەی کە هێشتا وەکو منداڵێک ئیشی مۆد و مۆدێلینگی دەکرد.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: ئیرا براون

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

ئیرا براون لە جوان‌ترین و بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵ لە ئینستاگرام‌دایە کە لە ٢ ساڵانەوە هاتوەتە ناو بواری مۆدێلینگ. ئیرا لەگەڵ بەرهەم‌هێنەرانی جل‌و بەرگی منداڵ گرێبەستی زۆری بوە. دایک و باوکی دەڵێن، ئێرا چوونە بەر کامێرای زۆر پێ‌خۆشە و وا دەردەکەوێت داهاتویەکی ڕوونی دەبێت.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: رایان

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

رایان حەز بە لەبەر کردنی جل‌و بەرگی جین و پێڵاوی کالە زۆر دەکات و شێوازی سەرنج ڕاکێش لەبەر دەکات. ئەو لە ئیستادا، ١٢٩ هەزار فۆلۆی هەیە.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: لۆراتا

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

لۆراتا کچێکی ٦ ساڵانە کە لەگەڵ مارکەی بەناوبانگی شەنێل هاوکاری دەکات. ئەو لە ئێستادا وەکو مۆدێلی منداڵ لە ئینستاگرام‌دا زۆرتر لە ١ ملیۆن فۆلۆی هەیە. پەیجی ئینستاگرامی لۆراتا پڕە لە ڕێکلامی مارکە جیاوازەکان و کەرەستەی میکیاژ.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: هایلێت

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

شێوازی جل لەبەر کردنی هایلێت، جۆرێکە کە خەڵکی‌تر ئەو وەکو شێوەئاسایەک بۆ منداڵەکان‌یان لە بەرچاو دەگرن. ئەو لە ئیستادا وەکو مۆدێلی منداڵ لە ئینستاگرام‌دا کار دەکات و ١٣٠ هەزار فۆلۆی هەیە.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: ئامێلیا

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

ئامێلیا بە زۆرتر لە ٤٧ هەزار فۆلۆ وەکو یەکێک لە منداڵە بەناوبانگەکان لە جیهانی مۆد دەناسرێت. لە ڕوانگەی زۆرکەس ئەم مۆدێلە چکوولە وەکو پسپۆڕێکی بواری فاشن و مۆدە.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: ئێلێ

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

ئەم کچە جوان و خۆشەویستە، بە زۆرتر لە ٩٧ هەزار فۆلۆ، یەکێکی‌تر لە بەناوبانگ‌ترین منداڵە مۆدێلەکانی ناو ئینستاگرامە. دایکی ئێلێ (elle) بەو وێنانەی کە لە ڕۆژدا لە کاتی بازاڕ، کایە و وەرزش لە ئێلێی دەگرێت، هەندێک لە بەرهەمەکان و مارکەکان ڕێکلام دەکات.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: میلا و ئێما

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

دایک و باوکی میلا و ئێما بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سەیر و کۆمێدی لە منداڵەکان‌یان بەناوبانگیان کردن. ئەم دووانە جوان و دڵخوازە، وەکو مۆدێلی منداڵانی بەناوبانگ لە ئینستاگرام‌دا، ٤ ملیۆن فۆلۆیان هەیە و توانیویانە سەرنجی زۆرکەس بۆ خۆیان ڕابکێشن. دایکی میلا و ئێما، لە وێنە و ڤیدیۆ گرتن لەوان شێوازێکی تایبەتی هەیە کە بوە بە هۆی چاولێکەری خەڵکی‌تر لەم شێوازە.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: پرەنس

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

پرەنس زۆر حەز بە کۆ کردنەوەی جل‌وبەرگی بریقەدار دەکات. زۆربەی کاتەکان ئەو جل‌و بەرگانەی کە پرەنس دەیکاتە بەری، تایبەت بۆ خۆی ساز کراون. ئەو بە زۆرتر لە ١١ هەزار فۆلۆ، وەکو یەکێکی‌ دیکە لە مۆدێلە منداڵەکانی ئینستاگرام کار دەکات.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: ڤەدا رێن

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

ڤەدا (Vada Wren) بە زیاتر لە ٤١ هەزار فۆلۆ یەکێکی‌تر لە منداڵە مۆدێلە ناسراوەکان لە ئینستاگرام‌دایە. ئەو پیخۆشە جل‌و بەرگی تایبەت بکاتە بەری.

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان: ستێلا و بلەیس

بەناوبانگ‌ترین مۆدێلەکانی منداڵان

ستێلا و بلەیس (stella and blaise) خۆشک و بران و پێکەوە ڕێکڵامی بەرهەمەکان بڵاو دەکەنەوە. ئەم دووانە بە زۆرتر لە ٦٧ هەزار فۆلۆ، خەریکن وەکو مۆدێلینگ لە ئینستاگرام‌دا کار دەکەن.

 

Show More

وەڵامێک بنووسە