بۆیەی نینۆک چۆن خێرا وشک کەینەوە؟

بۆیەی نینۆک لەو بابەتانیە لە لاین خانمان زۆر گڕنگە بۆیە کانیاو بە وردی باسی بابتی وشک کردنوی بۆیە بە زووترین کات ئەکات.

خێراترین ڕێگا بۆ وشک کردنەوەی بۆیەی نینۆک

زۆر جار گەرەکتانە بۆیەی نینۆک بدەن لە نینۆکتان بەڵام دەرفەت‌تان نیە ڕاوەستن هەتا وشک ببێتەوە. هەندێ کاتیش بۆیەی نینۆک دەدەن لە نینۆکەکان‌تان بەڵام ئەوەندە پەلە دەکەن کە بەرلە وشک بونەوە، خراپ دەبێت و شێوازەکەی تێک دەچێت. ئێستا ئێمە چی بکەین کە بۆیەی نینۆک خێراتر وشک بێتەوە؟ کانیاو لەم بابەتەیدا بۆ خێرا وشک کردنەوەی بۆیەی نینۆک ڕێنومایی‌تان دەکات.

خاڵە گرنگەکان بۆ تەندروستی نینۆک بناسین

کەڵک گرتن لە سەهۆڵاو

بۆیە کاتێک کە لەبەر سەرما بێت، زووتر وشک دەبێتەوە. کەوایە دەتوانن بە ڕاگرتنی ئەو نینۆکانە کە بۆیەتان لێداون لەناو ئاو و سەهۆڵ، خێراتر وشکیان کەنەوە. بەرلەوەی کە بۆیە بدەن لە نینۆکەکان‌تان، پیاڵەیەک یان قاپێک ئاو و سەهۆڵ لای خۆتان دابنێن. دوای ئەوە کە بۆیەتان دا لە نینۆکتان، زۆر خێرا نینۆکتان بخەنە ناو ئاوەکە و بۆ 2 هەتا 3 خۆلەک ڕاوەستن با وشک بێتەوە.

دەستان لەناو فریزێر دابنێن

هەر ئەو کارەی کە بۆ وشک کردنەوەی بۆیە بە سەهۆڵاو دەمانکرد، دەتوانین بە سەهۆڵدان یان فریزێر بیکەین کە زۆر سادە بۆیە وشک دەکاتەوە. بۆ وشک کردنەوەی نینۆک تەنیا چەند خولەک دەستان لەناو فریزێرەکە دابنێن.

لە سێشوار کەڵک بگرن

لەکاتێکدا کە سێشوار بە باشی قژ وشک دەکاتەوە، بۆچی بۆ وشک کردنەوەی بۆیە کەڵکی لێ نەگرین؟ تەنیا دەبیت سێشوار لەسەر هەوا ساردەکەی دابنێین و نینۆکمانی پێ وشک بکەینەوە. بەڵام لەبیرتان نەچێت کە ئەگەر هەواکەی گەرم بێت، هیچ وشکی ناکاتەوە، بەڵکو تراوتری دەکاتەوە.

لە کەرەستەی تۆزتەکێن بۆ وشک کردنەوەی بۆیەی نینۆک کەڵک بگرن

لە کەرەستەی تۆزتەکێن کە بۆ تۆزتەکێن کردنی کەلوکونی ماڵ کەڵک دەگیریت، بۆ وشک کردنەوەی بۆیە کەڵک بگرن. ئەم  ئامرازانە کە هەوا بە تونی دەدەنە دەرەوە، دەبنە هۆی وشک بوونەوەی بۆیە. چەندڕا نینۆکتان لەبەر هەواکەی دابنێن، بەڵام هۆشتان بێت زۆر نزیکی مەکەنەوە با کارەکەتان خراپ نەبێت.

لە چینێکی ناسک‌تر لە بۆیە کەڵک بگرن

ئەگەر لە یەک دوو چینی ئەستوور لە بۆیە کەڵک بگرن، ئەم چینە ئەستوورانە درەنگ وشک دەبنەوە. بەجێی کەڵک گرتن لە چینی ئەستوور دەتوانن لە چینی ناسک کەڵک بگرن. هەرچینێکی ناسک کە دەیدەن لە نینۆکتان، 2 هەتا 3 خۆلەک دەرفەتی بدەن با وشک ببێتەوە. لەوانەیە بڵێن ئەمە کاتێکی زۆرتان لێدەگرێت. بەڵام لەوەی کە دوو چینی ئەستوور بدەن لە دەستان و ماتڵ بن وشک بێتەوە کەمتر کات دەگرێت.

چۆن نینۆکمان درێژ بکەینەوە

لە بریقەدارکەرەوەی نینۆک (یان بۆیەیەک کە زوو وشک دەبێتەوە) لە چینی ئاخردا کەڵک بگرن. ئەم چینە ئاخرە دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی خێرای نینۆک زۆر دەکات.

نینۆکی تەندروست و پتەوتا چۆن ببێت؟

Show More

خوشکه بچوکه که ی کانیاو

وەک هەمو کچێک حەزم لە دنیای رەنگ و جل و بەرگە نخشراوەکانە. لە کانیاو ئەم هەلە بۆ من رەقسا تا بتوانم دوای حەز و ئارەزوەکانم کەوم.

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە