براندی زارا باشتر بناسین

بێ گوومان نێوی براندی زاراتان بیستووە. براندی زارا یەکێک لە به‌نرخ و بەردڵ ترین براندەکان له جیهاندایە. بەرهەمەکانی ئەم برانده تێکەڵێکه له جل‌و بەرگ و ئکسوار. سەرسووڕهێنەره بزانن بەرهه‌مه‌کانی زارا هیچ مادەیەکی ژەهرینی تێدا نیه و بە تەواوی لەگەڵ سروشت سازگارن. براندی زارا هەرچەند‌ جیهانیه، بەڵام نرخێکی شیاوی هەیه و هەر ئەم بابەتە بوەتە هۆی ئەوە که خەڵک بتوانن لەم براندە زۆرتر کەڵک وەربگرن. تەنانەت “کیت میدڵتۆن” پرەنسێسی مۆدی جیهان لە بەرهەمەکانی ئەم برانده بەکار دەهێنێت. لەگەڵ‌مان بن بۆ ئەوەی مێژوو و چۆنیەتی دامەزراندن و خۆشەویست بوونی براندی زارا بخوێنینەوە.

براندی زارا

مێژووی براندی زارا

کۆمپانیای زارا له ساڵی ۱۹۷۵ به دەستی “ڕۆزا مێراگۆینتیا” و “ئامانسیوا وێرتگا” له گالیسیا بەرهەم هات. گالیسیا پارێزگایەکی قه‌راغی له باکووری ئیسپانیادایه. جێی سەرنجە کە گالیسیا تا پێش له هاتنی براندی زارا شوێنێک بووە که به هۆی ژماره‌ی زۆری کۆچ و هەژاریەوە ناسرابوو. به‌لام ئێستا نیشتمانی یه‌کێک له بەردڵ ترین و به نەرخ ترین براندەکانی بە ناو بانگی دونیا.

“ئامانسیوا وێرتگا” خاوەنی هۆڵدینگی ئیندیتێکسه و تەواوی دارایی و ئاوازەی خۆی له ڕێی براندی کۆن  و بەناو بانگی زاراوە بە دەست هێناوە.
هۆڵدینگ ئیندیتێکس مەجموعەیەکی گەورەی دیزاینی ئیسپانیە که  براندی زارا، ماسیمنۆ دۆتی، پووڵ ئەند بێر، ئۆیشۆ، ئۆترکێ، بێرشکاو، ئێسترادیوارووس لە خۆ دەگرێت و براندی زارا له کۆن‌ترین براندەکانی ئەم هۆڵدینگە دێتە ژمار. چاک‌تر وایه بزانن کە ئامانسیوا وێرتگا  قە‌ت وت‌و وێژی نەکردوە و ته‌نانه‌ت له هیچ مەحفەلێکی وەرگرتنی خه‌ڵاتیش بەشداری نەکردووه. زۆر به کەمی پێش هاتوه که ئێزن بدات کەسێک وێنە‌ی لێ  بگرێت. له ساڵی۲۰۱۲ که ئامانسیوا دەستی لە کار کێشایەوە و “پابلۆ ئایلا” جێگای ئەوی گرتووه، هەر وەکوو ئامانسیوا زۆر کەم پێش ده‌هات که قسە بکات یا ئێزن بدات کەسێک وێنه‌ی لێ بگرێت. له ڕاستی دا به جێگای ئەو “خێسوس ئەچواریا” ئەرکی ناساندن و نیشان دانی ڕوخساری ئەم کۆمپانیه‌ی له‌سەر شانە.

براندی زارا

ئامانسیوا وێرتگا چۆن دەستی بە کار کرد؟

ئامانسیوا وێرتگا له تەمەنی ۱۴ ساڵیەوە دەرس و فێرگەی به ‌جێ هێشتووه و له‌گه‌ڵ باوکی وەکوو کرێکاری ڕێگاسن ده‌ستی‌ به‌کار کرد. به هۆی ئەوه‌ی ئەم ئیشه بۆی ڕاکێش نەبوو، ئەم ئیشەی به‌جێ هێشت و بوو به کرێکاری دوکانێکی دوورەمەنی به نێوی گاڵا. ئەو پاش ماوەیەک بڕیاری دا بۆ خۆی یەک دووکانی دوورین و فرۆشتنی جل‌و بەرگ ڕێ بخات. که له‌گه‌ڵ نوێ بوونی جل‌و بەرگەکان نرخێکی هەرزانیشی ببێت. له ئاکامدا له ساڵی ۱۹۷۵ توانی یەکەم دوکانی خۆی بە نێوی زۆربا ڕێ بخات. ئۆرتگا ئەم نێوەی لە ڕووی فیلمی پڕفرۆشی زۆربای یونانی هەڵگرتبو. به‌ڵام بەداخەوە دو شەقامی خوارتر له دوکانی ئامانسیوه یەک مه‌شرووب فرۆشی هه‌ر به‌و نێوه هه‌بوو. که خاوەنی دوکانه‌که کاتێک بەم بابەتەی زانی داوای له ئامانسیۆ کرد نێوی دوکانەکەی بگۆریت. ئامانسیۆ که پیته‌کانی زۆربای کڕیبوو، بۆ ئەوەی دیسان پاره ‌سه‌رف‌ نەکات، بڕیاری دا هەر بەو پیتانه نێوی تازه دروست بکات و لە ئاخردا نێوی زارای بۆ دوکانەکه‌ی هەڵبژارد.

براندی زارا

ئامانسیو ئۆرتگا له سه‌ره‌تای ئیشه‌که‌ی‌دا له ڕووی جل‌و بەرگی زۆر به نرخ و لوکس، نمونە‌ی هەرزانی درووست کرد. به تێپەرینی کات و له ساڵانی۸۰ کاتێک که لقەکانی زارا له تەواوی ئەسپانیادا پەرەی پێدرا، ئامانیسو ئێستراتژی کۆمپانی گۆڕی. ئەو شێوازی کاری براندی زارای جۆریک گۆری تا بتوانێت له کورت ترین کاتدا به گۆڕانی مۆد وڵام ‌بداته‌وه.

سەرەتای جیهانی بوونی براندی زارا

براندی زارا لە ساڵی ١٩٨٨دا لە سنورەکانی ئیسپانیا تێپەڕ بوو و لە وڵاتی پورتوگال خۆی ناساند. بەم شێوە هەنگاوی یەکەمی بۆ جیهانی بوون هەڵگرت و لە ئاکامدا سەرکەوتوو بوو.
بە هۆی سەرکەوتن و پێشوازی له براندی زارا له پورتوگال، زارا توانی بچێته نێو بازاڕی ئەمریکا، فەڕانسە، مەکزیک و یابانه‌وه. زۆرکات شه‌ریکه‌کانی به‌رهه‌م هێنه‌ری مۆد و جل‌و بەرگ له ڕۆژئاوادا دیزاینەکانیان بۆ کارخانە سەربەخۆکانی خۆیان له چین و هێند ده‌نارد لە بەر ئەوی که لەوێدا کرێکار زۆر و هەرزان بوون. پاشان جل‌و بەرگه درووس کراوه‌کان بۆ وڵاتی سه‌ره‌تا ده‌گەڕایەوە و هەر لەوێدا خه‌زن‌ ده‌کران. ئینجا دو جار له ساڵدا، له وەرزی بەهار و پاییزدا بەرهەمە تازە‌کانیان بە سەر هەموو لقەکانیان لە جیهان‌دا بڵاو دەکردەوە. بەڵام هۆڵدینگی ئیندیتێکس و به تایبەت براندی زارا هەرگیز بەم شێوه‌یه ئیش ناکەن. هەرچەند مووچه‌ی کرێکاری ئه‌وروپی زۆره بەڵام زارا به لخیز بوونی خۆی ئەم گرفتەی چاره‌سه‌ر کردوە.

براندی زارا

ئەگەر حەزت لە زانیاری زیاتر سەبارەت بە دنیای مۆدە، بابەتی بە کارهێنانی پێستی ئاژەڵان لەناو جل‌و بەرگ‌دالە دەست مەدە.

یەکێک له دروشمە‌کانی زارا

به‌رێوبه‌ره‌کانی فرۆشگەکانی زارا، قسەی کڕیاره‌کان سەبارەت بە بەرهەمەکان ده‌خه‌نه‌ ژێر چاوه‌دێری. بۆ نمونه “من حه‌زم لەم یەخە نیه” یان “ڕقم‌ له ‌زنجیری قولاپه‌ی پێیه”. پاش ئەمە، ڕۆژانە هەموو ئەم زانیاریانه به دەفتەری ناوەندی ڕادەگێەنن. لەوێ ئەم زانیاریانه زۆر به پەلە بۆ تیمی گەورەی دیزاینەرەکان دە‌نێردرێت. ئەوانیش دیزاینه نوێکان ئاماده دەکەن و دەینێرن بۆ کارخانەی زارا. ئەم پرۆسەی ساز و بەرهەم هێنانه دو تا سێ حه‌وته کات‌ ده‌با. فرز و زیره‌ک بوونی زارا دەبێته هۆی ئەوه که مووچه‌ی کرێکاره ئەوروپیەکان قه‌ره‌بوو بکاتەوە. فرز بوونی کۆمپانیای زارا بەم مەعنایه‌یه که ئه‌گه‌ر موشتەری فرۆشگەکانی زارا له لەندەن، تۆکیۆ، سائۆپاولۆ لە بەرهەمێکی تایبەتی پێشوازی بکەن، کارخانەی زارا دەتوانێت تەنها له سێ حەوتەدا مۆدێلی زۆرتر لەو بەرهەمە بۆ فرۆشگەکانی خۆی بنێرێت.

براندی زارا

یەکێک له دروشمە‌کانی زارا ئەمەیە کە” ئێوە به‌رده‌وام دەتوانن جل‌و به‌رگێکی بە‌تایبەت بۆ خۆتان لە فرۆشگەکانی زارا بکڕن”. جل‌و به‌رگ له هۆڵدینگی ئیندیتێکس به پەلە ئاڵ‌وگۆڕ دەبێت. ته‌نانه‌ت لە چاو ستاندارده‌کانی “مۆدی بەپەلە” ‌یان هەر فەست فاشنیش زۆر خێراترە. کەواتە دەتوانین بە دڵنیایەوە بڵێین تەواوی لقەکانی ئیندیتێکس دو جار له حەوته دا بەرهەمە نوێکان وه‌ر‌ده‌گرن.

براندی زارا

رێکلامی براندی زارا

یەکێک لە پلانه‌کانی سەرنج‌ڕاکێشی براندی زارا و هۆڵدینگی ئیندیتێکس ئە‌وه‌یه کە هیچ کاتێک‌ کەڵک‌یان لە ڕێکلام وەرنه‌گرتووه. تەواوی رێکلامه‌کانی زارا بۆ بینای فرۆشگەکانی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئیندیتێکس له دیزاین و دروس کردنی بینای فرۆشگەکانی خۆی زۆر به‌ بەرزی بیردەکاته‌وه و بۆ جوانکاری فرۆشگەکانی زۆر ‌خه‌رج دەکات. له ساڵی ۲۰۱۱ ئیندیتێکس به خه‌رج کردنی پاره‌یەکی‌ زۆر توانی بینای ڕه‌قه‌م ٦٦٦ له‌ شەقامی پێنجی نیۆیۆرک بکات به نێوی خۆیه‌وه کە گرانترین کڕینی بینا له مێژووی “مەنهەتەن” ناسراوه.

هێنی سەرکەوتنی ئیندیتێکس چیە؟

زۆر کۆ‌مپانیای دیکە وەکوو H&M و مەنگۆ دوای شێوازی تیجاری زارا کەوتوون. به‌ڵام نهێنی سەرکەوتنی ئیندیتێکس ته‌نها له نرخی خوار و مۆدی به په‌له نیه، بەڵکو له کڕینی کات‌دایه. یانی ئێوە مه‌جالی ئەوەتان نیه که بۆ کڕینی یەک چاکه‌ت یان قه‌مسه‌ڵه‌ی چەرمی زرق و برق پارەکانتان پاشه‌که‌وت بکه‌ن. چونکه له چەند ڕۆژی داهاتوودا ئیتر ئەم جل‌و بەرگه نیه و به‌م شێوەیه دروس ناکرێته‌وه.

هه‌ندێک له کارناسانی دونیای مۆد له سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن که براندی زارا بە لاسایی کردنەوە له دیزاینی برانده گەورەکان سەرکەوت. کریستین لۆبۆتین له‌به‌ر کۆپی هه‌ڵگرتنه‌وەی دیزاینی “کەوشه‌ بن‌  سووره‌کان”ی ئەم کۆمپانیایه، له کۆمپانیای ئیندیتێکس شکاتی کردوه و ڕایکێشاوه بۆ خانه‌ی داد، به‌ڵام نەیتوانی مەحکوومی بکات. چونکه زارا ئاگای له‌م بابه‌تە‌ هەیە که دیزاینه‌کانی خۆی بۆ هەڵاتن له یاسای کۆپی ڕایت هەر چەنده پێویستە بگۆڕێت.

براندی زارا

Show More

پوری کانیاو

کاتێک کانیاو بچوک بو دایمه حه‌زی ڵه جڵی جوان بو، دایکی کانیاو پیڕ ببو نه‌یده‌توانی ئه‌و جۆڕه‌ی کانیاو ئه‌یه‌وێت بیڕازێنێته‌وه، بۆیه‌ به‌ڕده‌وام داوای یاڕمه‌تی ڵه من ده‌کڕد. ئێستا منو کانیاو پێمان خۆشه رێنمایی ئێوه ئازیزان بکه‌ین هه‌تاکو هه‌ست با ته‌نیایی نه‌که‌ن

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە