ئێشی پشت و ڕاهێنانی سادە و کاریگەر بۆ کەم و چاک کردنەوەی

زۆری ئێشی پشت پەیوەندی بە ستایلی ژیان هەیە و بە هۆی سەرین و کورسی خراپ و نەگونجاو پێک دێت. لەم بابتەی کانیاو بۆتان باس ئەکەین کە چۆن بە چەندانە وەرزشی سادە و ساکار دەتوانن چاکی بکەنەوە.

چەن ڕاهێنانی سادە بۆ کەم کردنەوە و چارەسەری ئێشی پشت

لە ئەمڕۆدا ئێشی پشت زۆر بەربڵاو بوە. دڵەڕاوکێ و ئازاری ناو کار، ژیانی ئاڵوز، شێوازی ژیانی بێجووڵە، ڕاهێنانی فیزیکی کۆنتڕۆڵ نەکراو و کەم بوونی زانیاری دەبنە هۆی ئەم ئێشانە. ئەم جۆرە ئێشە دەتوانێت بەردەوام بێت. بە گشتی، ئەگەر ئێشی پشت‌تان لەبەر دۆخی خراپ نەبێت، پێشنیار دەکەین کە هەندێک لە جووڵە وەرزشیەکان ئەنجام بدەن. زۆر گرنگە کە لە کاتی ئەم ڕاهێنانانە، ئێشی پشت‌تان لە بیر بێت و کارێک نەکەن ئێشەکە زۆرتر بێت. کانیاو پێشنیارتان پێدەکات کە بە ڕێنمایی و یارمەتی پزیشکەکەتان ڕاهێنانی سادە بۆ ئەم ئامانجە هەڵبژێرن. ئێوە دەتوانن ئەم ڕاهێنانانە لە ماڵۆ بەڕێوە بەرن.

ئاسوودەیی و هەناسە:

لەبەر ئەوەی کە ئازاری ماسوولکەکانتان لەناو بچێت، هەنگاوی یەکەم ئەوەیە کە ئاسوودە بن و بحەسێنۆ. ئەگەر بۆتان کرا، شوێنێک بدۆزنەوە کە بۆ ئەم کارە گونجاو بێت و هیچی تر سەرنجتان ڕانەکێشێت. ئەمەی کە باسمان کرد یارمەتیتان دەدات هەست بە تەندروستی بکەن. هەرکام لە ڕاهێنانەکان، بارودۆخی خۆی گەرەکە. بەڵام هەر بارودۆخێکتان بوو، دەبێت ماسولکەکان‌تان شل کەن و لەسەر هەناسەکان‌تان فۆکەس بکەن. ئەم شتە لە هەر ڕاهێنانێکدا هەیە. دەبێت سەرنجی ئەو هەوایە بەن کە دێتە ناو جەستەتان. کەمێک ڕایگرن و بیدەنە دەرەوە.

وەرزشە سادەکان بۆ ئێشی پشت

چەن وەرزش بۆ مل:

بەشی مل لە بناغەی مێشکەوە دەست پێدەکات. ئەم بەشە لەسەر بڕبڕەکانەوەیە کە ئێشی پشت زۆر کاریگەری لەسەری هەیە. کانیاو پێشنیار دەکات کە ئەم ڕاهێنانانە لە کاتێکدا بکەن کە دانیشتون و ئێسکەکانی پشت‌تان ڕێک ڕابگرن. ئەگەر بۆتان کرا لە پشتی کورسی بۆ پشتیوانی و پارێزگاری کردن لە خۆتان کەڵک بگرن. دانەیەک لە ڕاهێنانەکانی ژێرەوە بەڕێوە بەرن، 20 جار بەسەندە دەکات.

چاوتان بەستن و سەرتان بۆ بەرۆ و دواوۆ بجووڵێنن. هەوڵ بدەن سەرتان جۆرێک بجووڵێنن کە چەناکەتان بکەوێت لە سەرسنگ‌تان. هەڵمژینی هەناسەکانتان لەگەڵ جووڵەی سەرتان یەک بخەن. بەدوای ئەمەدا سەرتان لە چەپۆ بۆ ڕاست و لە ڕاستۆ بۆ چەپ بجووڵێنن و هەوڵ بدەن گوێچکەتان بکەوێت لە شانتان.

شانتان بۆ سەرۆ و خوارۆ بجووڵێنن و هاوکات هەردوو دەستەکەتان بهێرنە سەرەوە. قامکەکانی دەست‌تان بهێرنە سەرۆ و هەتا ئەو شوێنە دەتوانن بیکێشن. هەروەها کە دانیشتون، دەستەکان‌تان بخەنە سەر ئەژنۆتان. دەست‌تان لە ڕێکی پاتاندا هەتا بەشی خوارووی لەشتان بهێنن و شانتان بگێڕن.

چاک کردنی ئێشی پشت بە ئەم چەن ڕاهێنانە سادە

ڕاهێنان بۆ بەشی دەفەی سینگ

دەفەی سینگ بەشێک لە بڕبڕەکانە کە هەتا ژێر مل دەچێت، لە ئێرادا مەبەستمان لە دەفەی سینگ، ڕووی سینگە.

چەن ڕاهێنانی پێشنیار کراو:

  • بڕبڕەکانتان ڕوو بە بەرۆ بجووڵێنن.
  • بچنە سەر دەستان و ئەژنۆتان و تماشای عەرز کەن.
  • بە ئارامی ماسوولکەکانی سکتان بکێشنۆ و هەوڵ بدەن بە هێواشی جەستەتان بەرنۆ بۆ دواوۆ.
  • بە هێواشی بێنۆ دۆخی سەرەکی خۆتان، بحەسێنۆ و دیسان ئەم کارانە بەڕێوە بەرن.

ڕاکێشانی1

لە کاتێکدا کە وەستاون و لەشتان ئاسوودەیە، دەستەکانتان بخەنە سەر پشت‌تان. بە ئارامی پاڵکەون، بە جۆرێک کە هەست بکەن پشت‌تان کێشی دێت.

ڕاکێشانی 2

هەر لەو دۆخەدا، وەکو ڕاکێشانی پێشوو، دەستی چەپتان هەتا لای سەرتان بەرنە سەرۆ. قۆلتان بە هێواشی بنووشتێننۆ و دەست‌تان بخەنە پشت سەرتان. ئەنیشکی دەسی چەپتان هەتا ئەوکات کە هەست بە کێشانەوە دەکەن، بە دەستی ڕاست‌تان بکێشن. بگەڕێنو سەر دۆخی سەرەکی خۆتان و ئەم کارە بۆ دەستەکەی ترتان بکەن.

چاک کردنەوەی پشت‌ئێشە بە ڕاهێنان

وەرزش بۆ ناوقەد

ناوقەد بەشی خوارەوەی بڕبڕەکانە. زۆربەی کاتەکان دوای بەرزکردنەوەی شتێکی قورس یان ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دانیشن، ناوقەدتان دێتە ئێش. ئێوە دەتوانن چەن ڕاهێنانی جیاواز تاقی بکەنەوە:

وەرزشی ناوقەدی 1

بە پشتا و ڕوو بە سەرۆ پاڵکەون. ئەژنۆی چەپتان بنووشتێننەوە و هەوڵ بدەن ڕانی خۆتان بێ جووڵە ڕابگرن. هەر لەوکاتەدا، پای ڕاستی خۆتان بەرزۆ کەن و هەوڵ بدەن ئەژنۆتان ڕێک بێت و نەنووشتێتەوە. ئەو پای کە نووشتانووتانەتۆ لەسەر عەرز ڕابگرن. 30 چرکە لەم دۆخەدا بمێننەوە و دوای ئەوە بێنۆ سەر دۆخی سەرەکی خۆتان.

وەرزشی ناوقەدی 2

ڕووبە سەرۆ پاڵکەون و هەردوو ئەژنۆی خۆتان بنووشتێننۆ و پاتان لەسەر عەرز ڕابگرن. پایەکتان لەسەر عەرز ڕابگرن و ئەژنۆی پاکەی ترتان هەتا دەفەی سینگ‌تان بنووشتێننۆ. ئەم دۆخە بۆ 15 چرکە ڕابگرن. ئارام بن و گەڕێنۆ سەر دۆخی سەرەکی خۆتان و بە پاکەی ترتان ئەم کارە بکەن.

وەرزشی ناوقەدی 3

لەسەر عەرز ڕووبە سەرۆ بخەون. تۆپێکی چکولە بخەنە ژێر پشت‌تان. پشت‌تان لەسەر تۆپەکە بجووڵێنن و کێشی لەشتان بخەنە سەر تۆپەکە. هەروەها کە وتمان جگە لە شێوازی ژیان، سەرین و کورسیش دەتوانن ببنە هوی پشت ئێشە.

Show More

وتارەکانی دیکە لەم بابەتە

وەڵامێک بنووسە